| |
|
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای
دوکتۆر و ئه‌ڵێ:
"دوکتۆر گیان هانام بۆ تۆ هێناوه، هه‌ر ئه‌بێت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه، شه‌ش
ساڵه ژنم هێناوه، شه‌ش منداڵم هه‌یه، کار وا بڕوات ئه‌بێت به ده و دوانزه‌ش"
دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ مه‌نع ناکه‌ن؟"
کابراش ئه‌ڵێ:
"ژنه‌که‌م ڕازی نییه حه‌بی مه‌نع بخوات، به‌ڵام خۆم به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵم
داوه و بێسوود بووه."
دوکتۆر ئه‌ڵێ:
"کۆندۆم به‌کاربێنه!"
کابرا ئه‌ڵێ:
"دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارئه‌هێنا که‌چی کوڕ‌و کچێکمان بوو."
دوکتۆر ئه‌ڵێ:
"که‌واته مه‌نعی ته‌بیعی بکه!"
کابرا ئه‌ڵێ:
"دوای دوو ساڵی یه‌که‌م، دوو ساڵیش مه‌نعی ته‌بیعیم کرد که‌چی دوو کچی ترمان
بوو."
دوکتۆریش به ناچاری ئه‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت که تۆ باسی ئه‌که‌یت، ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که
هه‌ر نه‌چیت به‌لایدا."
کابرا ئه‌ڵێ:
"قوربان ئه‌وه‌شم کردووه، ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی په‌نجه‌شم به‌ر په‌نجه‌ی نه‌که‌وتووه،
که‌چی دوو کوڕیشمان بوو."
|
|
منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان
و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ."
مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ
ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداله‌که ئه‌ڵێ:
"ده دوو بنێشتم بده‌رێ."
منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری
شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه
ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که
ئه‌ڵێ:
"ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و
شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی
لێ بکه‌م."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی."
|
|
کابرایه‌کی لادێی ماوه‌یه‌کی زۆره ژنه‌که‌ی
مردووه و خۆی دوو کوڕی ماونه‌ته‌وه و ماکه‌رێکیشیان هه‌یه. ڕۆژێکیان
دراوسێکه‌یان دوو کوڕه‌که ئه‌گرێت به‌سه‌ر ماکه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه و زۆر به
تووڕه‌یی پێیان ئه‌ڵێ:
"باشه به ناخێری گیانتان ئێوه‌ش ماکه‌رتان هه‌یه بۆ سواری ماکه‌ره‌که‌ی
خۆتان نابن؟"
کوڕه‌کانیش به شه‌رمه‌وه دێنه جواب و ئه‌ڵێن:
"ئاخر ماکه‌ره‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده باوکمان سواری بووه وه‌کو دایکمان سه‌یری
ئه‌که‌ین."
|
|
پیاوێک ئه‌چێته خوازبێنی کچێک بۆ کوڕه‌که‌ی.
که ئه‌گه‌نه سه‌ر باسی ماره‌یی، باوکی کچه‌که داوای ده ده‌فته‌ر دۆلار ماره‌یی
ئه‌کات، باوکی کوڕه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟"
|
|
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
" ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
" ئه‌ره‌وه‌ڵا. "
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ره‌وه‌ڵا."
پیاوه‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات."
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره."
|
|
خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به
قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
با‌وکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه.
مو‌سیبه‌تیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات."
|
|
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد،
هه‌رکامێکیان بمرێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵک بۆ
سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه
ژووره‌وه.
جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێت، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ
سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت.
که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ئه‌کات و باوه‌شی
پێدا ئه‌کات و ده‌یگووشێت و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنی. خه‌ڵکه‌که ئه‌چن په‌لی
کوڕه‌که ئه‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی
لێ قایم ئه‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێت ئه‌ڵێ:
"ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو."
|
|
موجاهیدێک له شێخێك ئه‌پرسێت:
"یاشێخ، که فه‌له‌ستینمان ڕزگار کرد، بۆمان هه‌یه سواری ژنه جوله‌که‌کان بین؟"
شێخ‌یش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت:
"ئه‌گه‌ر ئێوه ڕزگارتان کرد، وه‌رن سواری من بن!"
|
|
شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌و شیعر و
هه‌جووانه‌ی ده‌ینووسین، گه‌لێک نه‌یاری هه‌بوون. ڕۆژێک نه‌یارانی پیلانی بۆ
داده‌ڕێژن که ئابڕووی شێخ له ناو خه‌ڵکا ببه‌ن و ئه‌م کاره‌ش به کوڕێکی جوان ده‌سپێرن.
شێخ ، بێخه‌به‌ر ده‌چێته قاوه‌خانه و له‌ناکاو کوڕه‌که دێت و به ده‌نگێکی به‌رز
ئه‌ڵێ:
" شێخ ! ئه‌وه بۆ دوێنێ دوام که‌وتبوویت و یه‌خه‌ت گرتم و ده‌تویست ته‌عه‌دام
لێ بکه‌یت، منیش نه‌مهێشت و هه‌ڵاتم؟"
شێخ‌یش له‌سه‌ر‌خۆ ئه‌ڵێ:
" یه‌خه‌گرتنه‌که‌م له‌بیره به‌ڵام نه‌هێشتن و هه‌ڵاتنه‌که‌تم به‌بیر نایه‌ت."
|