
| لینکی دۆستان | بابه‌تی نوسه‌ران | وێنه | جۆکستان | کاریکاتێر | په‌یوه‌ندیکردن | هه‌واڵه گره‌نگه‌کان |
لێره‌وه ڕاستییه‌کان ده‌رده‌که‌ون و هه‌ر خۆشیان ده‌دوێن

دیاره وه‌کو زۆر که‌سیش ده‌زانن چه‌کداره‌کانی حسه‌ین ده‌بیێ به دایک و باوکی حسه‌ین بڵیَن باباغا و دایه‌خانم واته ئێَستاش هه‌ر ئاغا‌و به‌گله‌ره‌که‌ی جارانن و ئاغایه‌تی خۆیان ده‌که‌ن.
به‌ڕێزان بڕواننه ئه‌م سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ی بنه‌ماڵه به‌گله‌ره‌که‌ی حسه‌ین پارتیپه‌نا. ا دایه‌خانم واته ئامینه سه‌رۆکه و هه‌ر خۆی هه‌مه‌کاره‌یه!!
عومه‌ر پارتیپه‌نا ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ی سه‌رۆک بێت حه‌تمه‌ن بۆخۆی دووجارسه‌رۆکه! یان به‌رپرسی مه‌جلیسی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی به‌نێو پارتی ئازادی و حیزبه شه‌ل و گێڕه‌که‌یانه.
حسه‌ین پارتیپه‌نا به‌نێو جێگری عه‌لی کوڕی ڕه‌شه، له ڕاستیدا وا نیه‌و حسه‌ین خۆی هه‌مه‌کاره‌یه و وه‌ک بینیمان له نێو کۆنگره‌که‌یاندا حسه‌ین کوڕیڕه‌شی کرد به سه‌رۆک بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بۆخۆی خۆش بکات بۆ پله‌ی سه‌رۆکایه‌تی.
حه‌سه‌ن پارتیپه‌نا ( سمکۆ) سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه!
هامنۆ نه‌قشبه‌ندی ژنی دووه‌می حسه‌ین پارتیپه‌نا سکرتێری مه‌جلیسی به‌نێو پارتی ئازادیه!
فریشته پارتیپه‌نا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه!
شوانه مه‌حمودی زاوایان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه!
زاگرۆس پارتیپه‌نا ئامۆزای حسه‌ین و حه‌سه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌نێو پارتی ئازادیه!
-----------------------------------------------------------------------------------
حسه‌ین لیَنین په‌نا ( یه‌زدانپه‌نا ) و بنه‌مالَه‌که‌ی له رِابوردوو له ئیَستادا و له داهاتوودا.
به‌گله‌ره‌کانی سه‌قزلوو ئێستا نه‌ک لێنینپه‌نا یان یه‌زدانپه‌نا، به‌ڵکوو " پارتیپه‌نا " ن و زیکروفیکریان له پێناو پارتی و بارزانی دایه!
حسه‌ین کوڕی عومه‌ر خان ( به‌گ ) خه‌ڵکی یه‌کیَ له گونده‌کانی ده‌وری بۆکانه به ناوی سه‌قزلو , باوکی حسه‌ین وه‌کو هه‌ر به‌گله‌ریَکی تری ئاسایی کوردستان هه‌تا توانی زوڵَم و زۆری خۆی کرد‌و به ڕِۆژی ڕِوناک ماڵَی خه‌لَکی تاڵاَن ده‌کردو بێ حوڕمه‌تی به خه‌ڵَک ده‌کرد. دوای شۆرِشی گه‌لانی ئێران له ساڵی1357 باوکی حسه‌ین وه‌ک زۆربه‌ی به‌گله‌ره‌کان ڕووی کرده عێَڕاق بۆ دژایه‌تی کردنی ڕێَژیمی تازه به ده‌سه‌ڵاَت گه‌یشتوی ئیَران و دیفاع له ڕێژیمی گۆڕِبه‌گۆڕی په‌هله‌وی و وه‌ده‌ست هێَنانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی له ده‌ست چوی جارانی , ئه‌وه بوو دوای ماوه‌یه‌ک له ڕێگای به‌غداد و به هاوکاری " حسه‌ین وته‌نی ڕێژیمی به‌عسی فاشی " باوکی حسه‌ین و براکه‌ی و دایک و خوشکه‌کانی تێَیان ته‌قاند بۆ هۆله‌ند.
حسه‌ین و سه‌عید و براکه‌ی تریان واته ره شید که وه‌ک هه‌ر به‌چکه به‌گله‌رێکی تر هه‌وای کۆمۆنیست و کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێَشانی ئێران له که‌لله‌ی دابوون و له‌م لاشه‌وه به ڕێَنوێَنی باوکیان که ده‌یگوت به‌گله‌ر ده‌بێَ دوای له‌ده‌ستچونی ده‌سه‌ڵات و شکانیدا له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی‌دا، ده‌بێ وه‌ک مرۆڤێکی ئینساندۆست و کۆمۆنیست و میراتگری لێنین بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جار بتوانێَ له‌م ڕێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ستچووه‌که‌ی بێنێته‌وه ده‌ست و به‌رده‌وام بێت له خوێنمژی. سه‌عید و حسه‌ین و ڕه‌شید بۆ خه‌بات له پێَناو ئه‌و کرێَکارو و زه‌حمه‌تکێشانه‌ی که به درێژایی ژیانیان له لایه‌ن به‌گله‌ره‌کانه‌وه چه‌وسێَندراونه‌ته‌وه( له کاتێکدا خۆیان به‌چکه به‌گله‌رن) ده‌ستیان دایه خه‌بات کردن بۆ ڕزگاری چینی چه‌وساوه‌ی ئێران به گشتی و کرێَکارو زه‌حمه‌تکێشان به تایبه‌تی. بۆ ئه‌م خه‌بات کردنه‌ش سه‌عید و حسه‌ین و ڕه‌شید چونه ناو ( سازمان چریکهای فدائی خلق ایران ) و بوون به ئێَرانیه‌کی بێ هاوتاو کۆمۆنیستێَکی ته‌واو عه‌یار که ستالین و مارکس و لیَنین سه‌رمایه‌دار بوون به‌رانبه‌ر ئه‌م سێ به‌چکه به‌گله‌ره تازه کۆمۆنیسته توندڕِه‌وانه‌دا.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زۆر کورد له‌ناو چریکه‌کاندا و به کوشت چونی زۆر له کورده‌کان له ڕێگای بیروباوه‌ڕی ئه‌م ڕێکخراوه ئێرانیه‌دا، که‌چی ته‌نیا چه‌ند به‌چکه به‌گله‌رێکی وه‌ک حسه‌ین و سه‌عید و... ده‌سه‌ڵاتدار بوون له کۆمیته‌ی به‌نێو کوردستانه‌که‌ی چریکه‌کاندا!!
واته فارسه‌کانیش پلانی باشیان هه‌بوو بۆ سه‌رکوتی دوباره‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان! له لایه‌ک به ده‌ست فارسه‌کانه‌وه بیانچه‌وسێننه‌وه‌و له لایه‌کی تریش به‌گله‌ره خوێنمژه‌کانی دژه‌مرۆڤی به‌ڕه‌گه‌ز کوردی خۆفرۆشی وه‌ک حسه‌ین و سه‌عید و ڕه‌شید تاڵانیان بکه‌ن بیانکه‌ن به نۆکه‌ری دووجار نۆکه‌ر.
له ناوچه ئازادکراوه‌کانی کوردستانی ئێران و له ناو چریکه‌کاندا، ڕه‌شید یه‌زدانپه‌نا، واته برا گه‌وره‌ی حسه‌ین و سه‌عید و حه‌سه‌ن گوله‌یه‌کی وێڵ تێیهه‌ڵه‌نگوت و گیانی لێستاند! ئه‌م ڕه‌شید به‌گه‌ی به ناو شه‌هیدی چریکه‌کان و پاشانی شه‌هیدی سازمانی چه‌ند نه‌فه‌ری هوویت و ئێستاش بووه به شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و وه‌ک ده‌ڵێن کارتی پێناسی بۆ دروستکراوه که له بنه‌ڕه‌تدا پێشمه‌رگه‌ی حیزب و ڕێکخراوه کوردییه‌کان بووه‌و له ڕێگای ئاڵای کوردستان دا شه‌هید بووه!!
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک با ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بێت ببێته شه‌هیدی ڕێگای پارتی و بارزانی باشتره، چونکه به‌ڕاستی براکه‌ی خزمه‌تێکی زۆری به ڕێبازی بارزانی کردووه‌و به بۆنه و بێبۆنه خه‌ریکی نامه‌و نامه کاریه‌و له ساڵیاده‌کانی جوڵانه‌وه‌ی بارزانی له جێگای خۆیدا بابه‌تی له‌سه‌ر نوسیوه‌و خۆشخزمه‌تی پێکردووه.
ساڵَ تیَپه‌ڕِی و رێَکخراوه‌کان به گشتی و سازمانی چریکه‌کان به تایبه‌تی به‌ره‌ی خه‌باتی له لایه‌ک لێ به‌ر ته‌سک بوه‌وه‌و له لایه‌کی تریشه‌وه باوه‌ڕِه‌کان و ئیده جیاوازه‌کان له به‌ر یه‌کترازان و هه‌ر که‌سه به ڕێگایه‌کدا سه‌ری خۆی هه‌لَگرت و هه‌ندیَ که‌سی له ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه و له ماو‌یه‌کی کورت‌دا چریکه‌کان بوون به نزیکه‌ی زیاتر له 15 ورده ڕێَکخراوی چه‌ند نه‌فه‌ری و تاک نه‌فه‌ری , ڕه‌شیدو سه‌عید و حسه‌ین له خزمه‌ت چه‌ند فارسێَک دابوون به ناوی ڕێَکخراوی (هوویت) و خۆش خزمه‌تیان به‌م برا فارسانه ده‌کرد و لافی ئێَرانی بوونیان لێَده‌داو یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێَرانیان له لا گرنگتر بوو له ئاڵاَو چوار پارچه‌ی خاکی کوردستان و هه‌رگیز خه‌ونیشیان به زمان و لیباس کولتور‌و ئاڵاَو خاکی کوردستانه‌وه نه‌ده‌دیت و رِچه‌شکێَن و سنور به‌زیَن به‌زێن نه‌بوون. ئه‌و کۆمۆنیسته ئێرانیه ئه‌سیلانه که میراتگری لێنین و مارکس بوون و له ئاست سنوری نیَوده‌وڵه‌َتی وڵاَتاندا کوێَر بوون و پیَیان وابوو که دونیا هیچ سنورێَکی نیه و کریَکاری ئێران و ئامریکا‌و ئافریقا و ئوستڕالیاو ئوروپا هه‌ر یه‌کن و خه‌بات کردن له هه‌ر شویَنیَکی دونیا به دژی ئیمپڕیالیزم هه‌ر خه‌باته‌و هه‌ر بۆ سه‌ر که‌وتنی چینی چه‌وساوه‌یه ...دوای داگیر کردنی کوه‌یت له لایه‌ن ده‌وڵَه‌تی عێراقه‌وه و هێَرشی ئامریکا بۆ سه‌ر عێَراق و رِاپه‌ڕِینی خه‌ڵَکی کوردستانی عێراق و ئازاد کردنی به‌شی زۆری خاکی کوردستانی عێَراق و هه‌رکه‌س هه‌رکه‌س و بێَ سه‌ره‌و به‌ره‌یی ئه‌م ناوچه ئازاد کراوه , زۆر که‌س ده‌ستی دایه کاری جۆراو جۆر‌و دروست کردنی گروپ و رِێکخراوو ده‌سته‌ی جیا جیا, هه‌ندێَ که‌س ده‌ستیان تیَکه‌ڵَی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی ڕێژیمه‌کانی تورکیا‌و ئێَران و سوریه و عێَراق کرد و ده‌ستیان دایه جاسوسی کردن بۆ ئه‌م ده‌زگایانه .سه‌عید و حسه‌ین و ئامۆزاکانیان له گه‌لَ چه‌ند نه‌فه‌ریَکی تر که له خزمه‌ت ئاغاکانیان دا له ناو هوویه‌ت دا خه‌ریکی خۆش خزمه‌تی کردن بوون له سالَی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌دو یه‌کدا 1991 ئه‌مانیش بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند خزمه‌تکارێک بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن ئه‌مه‌یان به بیر دا هات که وه‌ک ئاغاکانی خۆیان جه‌ماعه‌تیَک له ده‌وری خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه بۆ خزمه‌ت کردنی خۆیان و پولَ و پاره په‌یدا کردن و شۆره‌ت په‌یدا کردن له دونیادا و به خه‌یاڵَی خاوی خۆیان کڵاَو له سه‌ری خه‌لَکی کوردستان بنێن و ببن به ڕێپیشانده‌رو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن خوێنی خه‌ڵَک بمژن و به‌گله‌رێَتی خۆیان له پێَستی کوردپه‌روه‌ریدا بکه‌ن وکورد واته‌نی گورگ بن له پێستی مه‌ڕدا، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان زۆر له‌م به‌چکه به‌گله‌رانه شاره‌زا تر‌و ئاگادارتن له پیلانی گڵاَوی بیَچوه به‌گله‌ری وه‌ک سه‌عید و حسه‌ین و حه‌سه‌ن و هاوشێَوه‌ی ئه‌و بیَچوه به‌گله‌ره‌خوێنمژانه, له سالَی 1991 دا سه‌عید وحسه‌ین و ئامۆزاکانیان چه‌ند نه‌فه‌رێکی تر که له بنکه‌ی(مه‌قه‌ڕِی) رێَکخراوی هوویه‌ت ی شاری ڕِانیه‌ی کوردستانی عیَراق دا بوون که بریتی بوون له چه‌ند فارس زمانێک و مه‌سئولیه‌تی ئه‌م مه‌قه‌رِه‌یان به ئه‌ستۆوه بوو، سه‌عید و حسه‌ین و ئامۆزاکانیان و ئه‌و چه‌ند کورد زمانه‌ی له‌و مه‌قه‌ره‌دا بوون فارسه‌کانیان ده‌ر کردن و پێَیان گوتبوون که ئه‌وان ده‌یان هه‌وێَ ڕێَکخراوێکی کوردی چوار پارچه خواز دروست بکه‌ن و ببن به کوردستانی! بۆیه وا باشه به‌ر له‌وه‌ی بتانگرین یان ڕاده‌ستی به‌ره‌ی کوردستانیاتن بکه‌ین به نێوی مجاهدین مه‌قه‌ڕه‌که‌مان بۆ چۆل که‌ن و ئه‌موالی مه‌قه‌ڕه‌که‌ش بۆ ئێمه جێبێڵن، ئه‌گه‌ر نا توشی گیروگرفت ده‌بن له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێڕاق و به نێوی مجاهدین خرابتان به‌سه‌ر دێت، ئه‌م فارسه به‌دبه‌ختانه‌ش هه‌ر به‌بێ یه‌ک ودوو شتومه‌کی شه‌خسی خۆیان هه‌ڵگرت و مه‌قه‌ڕیان بۆ به‌گله‌ره تازه‌نه‌فه‌سه چوارۆپارچه‌خوازه‌کان جێهێشت!! به پێی ڕه‌سمی عه‌شایه‌ری و ئاغاواتی کۆنی باوک‌و باپیرانیان و بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌سمی ئاغاوه‌تی نه‌شکێنن، سه‌عید به کن فه یه‌کونێک بوو به سکرتێرو ئامۆزایه‌کی به جێگر‌و حسه‌ین به به‌شی په‌یوه‌ندی و مه‌سئولی بێ‌سیم و.... وه‌ک له شوعاره‌که‌یان دا دیاره که ده‌لَیَن"ئیَمه ده‌مان هه‌وێ ئه‌و سامه بشکێَنین و به‌ڕِاشکاوی بڵێَین کوردین و وخه‌ڵَکی وڵاَتی داگیرکراوی کوردستانین و هه‌ڵوێسٍتیشمان له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دیاری ده‌که‌ین به بێَ ترس و له‌رزی سیاسی له‌وه‌ی که‌پێَمان بڵێَن ته‌جزیه ته‌ڵَه‌ب ( جیاوازی خواز ). به‌ڵێَ ئه‌مه بوو دوای ده‌ر کردنی ئه‌و چه‌ند فارس زمانه له مه‌قه‌ڕِی هوویه‌ت له شاری ڕانیه‌ی کوردستانی عیراق و به ده‌ست که‌وتنی ئه‌و چه‌ک و چۆڵَه‌ی که له‌م مه‌قه‌ڕه‌دا بوو بۆ ئه‌م براو ئامۆزایانه بوو به یارمه‌تیده‌رێَکی باش بۆ ڕوت کردن و کوشتنی خه‌ڵَکی بێ گوناهی کوردستانی ئێران که هاتوچۆی ناوچه‌ی ڕانیه‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌یان ده‌کرد بۆ کاسبی کردن و نان په‌یدا کردن له نیَوان سنوری کوردستانی ئێَران و کوردستانی عیراق دا. له‌و ماوه‌دا که له ڕانیه بوون و هیچ ده‌سه‌ڵاَتێَک له ئارادا نه‌بو وه که‌س خۆی به به‌رپرس نه‌ده‌زانی له ڕِوداوو پێَشهاته‌کانداو هه‌ر که‌س مه‌سئولیه‌تی خۆی له ئه‌ستۆ بوو, سه‌عید و حسه‌ین و ئامۆزاکانیان به که‌یفی خۆیان چیان له ده‌ستی هات کردیان، له کوشتنی خه‌ڵَکی بێ گوناهو بێ ده‌ره‌تانه‌وه تا کاسبکارو کاروانچی و هه‌تا دوایی , ئه‌و کاته ئه‌و جه‌ماعه‌ته که ماشێنیَکی لاندکرۆزێری ڕه‌نگ سوریان هه‌بوو ( ئه‌م ماشیَنه هی سازمانی هوویه‌ت بوو له مه‌قه‌ڕی ڕانیه ئه‌مان داگیریان کردبوو ) به‌م ماشیَنه ده‌چون بۆ ناو ڕانیه‌و هه‌ر که‌سێکی ئێَرانیان بدیبایه به زۆر سواری ماشێنیان ده‌کردو پاش چه‌ند پرسیارێَک له باره‌ی خۆی و ناو‌و نازناوو کار‌و شتی له‌م بابه‌ته وڕاگرتنی له لای خۆیان، که زانیبایان که‌س به‌دوایدا نایه‌ت و که‌س نیه لێی بپرسێته‌وه ده‌یان کوشت و چه‌ند کاغه‌زێکیان بڵاَو ده‌کرده‌وه به ناو کوچه‌و کۆڵاَنه‌کانی شارۆچکه‌ی ڕانیه‌دا که گۆیا ئه‌م که‌سه‌ی که ئه‌مان کوشتویانه جاش و خۆفرۆش بووه‌و خیانه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و خاکی کوردستان کردووه!! به‌لاَم ئه‌گه‌ر که‌سێکیان بگرتبایه‌و خه‌ڵَکی له پشت بایه‌و که‌سێک هه‌با لێی بپرسێته‌وه زۆر به‌ڕێزه‌وه ده‌یان گوت ببورن ئێمه هه‌ڵَه بوین و به هه‌ڵَه تۆ گیرابوی! سه‌عید ژنی نه‌هێنابوو هه‌ر چه‌ند برا گه‌وره‌ی حسه‌ین بوو، به‌لاَم حسه‌ین ژنی هه‌بوو وه خاوه‌نی منداڵێکیش بوو به ناوی سمکۆ یه( ژنه‌که‌ی حسه‌ین خه‌ڵکی ڕانیه‌و کوردی کوردستانی عێڕاقه و ئێستاش ماڵی له ڕانیه‌یه) دیاره پاش ماوه‌یه‌ک حسین ژنه‌که‌ی ته‌لاَق دا‌و منداڵَه‌که‌ش هه‌ر له لای دایکێَتی نه‌ک له لای حسین, ته‌نیا جاروبار نه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک سه‌ردانی حسه‌ین ده‌کات و به‌س ( سمکۆی کوڕِی حسه‌ین به ناو براگه‌وره‌که‌ی کراوه‌ته‌وه‌که له بنه‌ڕه‌تدا ناوی ڕه‌شید و نازناوه‌که‌ی سمکۆ بوو که له ڕێزی چریکه‌کاندا و له پێناو ئازادی ئێرانێکی یه‌کپارچه دا کوژراو ئێستا بووه به شه‌هیدی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!!) سه‌عید دڵَی به کچێَکی خه‌ڵَکی سلێَمانی وه‌بوو که به وته‌ی خۆیان واته حسه‌ین و حه‌سه‌ن و باوک و دایکی له مێژ بوو که یه‌کتریان خۆش ده‌ویست و ماوه ماوه سه‌عید له ناو بازاڕِو شوێنی تایبه‌تی دیاری کراوی خۆیاندا یه‌کتریان ده‌دیت , ده‌ڵێَن به‌رد له ئاسمانه‌وه به‌ر بێَته‌وه وه سه‌ری پیاوی کڵَۆلَ ده‌که‌ویَت . به‌ڵاَم له سه‌رێَکیشه‌وه ده‌بێ بڵَیَم خودا غه‌زه‌ب له سه‌رانی کۆماری ئیسلامی بگرێَت له گه‌لَ ئه‌م هه‌مو ڕِه‌شه‌کوژیه‌ی که له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه کردویانه و به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن، به ڕوو ڕه‌ش کردنی خۆیان ڕِوی هه‌ندێ که‌سیان سپی کرده‌وه! ئێستا ئه‌گه‌ر که‌سێک له هه‌ر شویَنێک بکوژرێَ بێگومان خه‌ڵَک ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئیَرانی تیَدایه! جائه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک کردبێتی گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا پێشبینی ئه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌کرێت که کۆماری ئیسلامی بکه‌ری ئه‌م قه‌تڵه‌یه، یان بڵێَن فڵاَن شویَنه ته‌قێَندرایه‌وه ده‌ڵێن بێگومان ده‌ستی اسامه بن لادن ی تێدایه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له‌و کاته دا که کۆماری ئیسلامی ئیَران ده‌ستی دایه تیَرۆر کردنی ئه‌ندامانی حیزبی دیَمۆکراتی کوردستانی ئیَران و کۆمه‌لَه‌و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تر له کوردستانی عێڕاق دا‌و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سه‌دان که‌سی تیرۆر کرد و ده‌یان که‌سیشیان به هۆی تیرۆریسته‌کانیانه‌وه دزین و بردیاننه‌وه بۆ ئێران و له‌وێ کوشتیانن. سه‌عید یه‌زدانپه‌نا ڕۆژێَک بۆ دیتنی ئه‌و کچه‌ی که خۆشیده‌ویست و دۆستی بوو له ڕانیه‌وه به ته‌نیاو و به لانکرۆزێره سوره‌که‌ی که له‌به‌ر ده‌ستیان دابوو، له‌گه‌ڵ حسه‌ین و یه‌کێک له ئامۆزاکانی چوون بۆ سلێَمانی. دوای هه‌ندێک گه‌ڕان و سوڕان له ناو شار‌و سه‌ردانی چه‌ند دۆست و براده‌ری خۆیان له‌م شاره‌دا، سه‌عید حسه‌ین و ئامۆزاکه‌ی له ماڵی براده‌رێکیان جێدێڵێت و به ته‌نیا ده‌چێت بۆ ژوانی خۆشه‌ویسته‌که‌ی که ماڵیان ده‌که‌وته یه‌کێک له محه‌له‌کانی شاری سلێمانی به ناوی (زه‌رگه‌ته). سه‌عید له کاتی خۆی و له‌وجێگایه‌ی که ده‌بوو چاوی به کچه بکه‌وتایه له نزیک ماڵی باوکی کچه‌که‌دا له لای پردێَکی بچکۆڵَه که بۆ جۆگه ئاوێَک دروست کرابوو له ناو ماشێنه‌سوور دا چاوه‌ڕوانی دیداری کچه بوو. به پێی ئه‌و ئاگاداریه‌ی ئێمه هه‌مانه، که‌س و کاری کچه که ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بن و به برای کچه ده‌ڵێَن تۆ بێشه‌ره‌فی! ئه‌گه‌ر نا چۆن ئێرانیه‌کی ده‌مڕوت ئاوا به ئاشکرا ته‌حه‌دا له خوشکت ده‌کات و ئابڕوو ناموست ده‌بات! برای کچه‌ش بۆ کڕِینه‌وه‌ی ئابڕِوو شه‌ره‌فی خۆی و بنه‌ماڵَه‌که‌ی( وه‌ک پیشه‌ی ئاسایی کوردان به گشتی و خه‌ڵَکی کوردستانی عیراق به تایبه‌تی) و بۆ ته‌مبێکردنی سه‌عید و ئه‌مسالی وه‌ک ئه‌و بڕیاری کوشتنی سه‌عید ده‌دات. سه‌عید له ناو ماشیَنه‌که‌دا که به ته‌نیاو چاوه‌ڕوانی هاتنی کچێکی دۆستی بوو، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که برای کچه به‌رنامه‌یه‌کی باشی بۆ ته‌نیوه‌و به پێی عادات و ته‌قالیدی خه‌ڵکی کوردستانی عێڕاق ده‌بێ ئه‌مڕۆ ئابڕووی خۆی بکڕێته‌وه‌و گیان له‌و که‌سه بستێنێت که بووه به مایه‌ی سه‌رشۆڕی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی. دیاره به پێیَ ڕوداوه‌که ده‌بێَ کچه‌ش ئاگاداری کوشتنی سه‌عید بوبیَت به‌ڵاَم ئیمکانی ئه‌وه‌ی نه‌بوبێت که هه‌واڵَه‌که به سعید بگه‌یه‌نێ و ئه‌میان له مه‌سه‌له‌که ئاگادار بکاته‌وه, ئه‌و کاته‌ی که سه‌عید له و شوێنه وه‌ستابوو له جێگای ئه‌وه‌ی کچه‌که بچێَت بۆ ژوانی سه‌عیدو ده‌سته‌ملانی یه‌کتر بن، که‌چی ئه‌مڕۆژه به پێچه‌وانه‌و برای کچه‌که ده‌چێَته دوایین ژوانی سه‌عید و له ته‌نیشت لاندکرۆزێره‌که ده‌وه‌ستێت و لوله‌ی دمانچه‌که ئه‌وه‌نده له ده‌می سه‌عید ده‌باته پێَشه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ لوله‌ی ده‌مانچه‌که‌ی خستبووه ناو ده‌می و چه‌ند گولله‌ک له دوای یه‌ک ده‌ته‌قێنێت و هه‌رله‌وێدا گیان له سه‌عید ده‌ستێنێت!! سه‌عید یه‌کسه‌ر هه‌ر له‌و شوێنه ده‌کوژرێت ، سه‌عید ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیبوو ده‌ست بۆ ده‌مانچه‌که‌شی ببات که به قه‌دییه‌وه بوو!! دوای چه نزیک به سه‌عاتێک حسه‌ین و ئامۆزاکانی ئاگاداری کاره‌ساتی کوشتنی سه‌عید بوون و چوون مه‌یتی سه‌عید و ماشێنه سوریان هێنایه‌وه‌و پاشان به خاکیان سپارد. ( ئه‌گه‌ر برِواننه وته‌کانی حسه‌ین له یادی 10 سالَه‌ی کوژرانی براکه‌یدا ده‌ڵێت ئێمه خۆمان ئاماده نه‌کردبوو بۆ کوژرانی سه‌عید یه‌زدانپه‌نا واته دڵَنیا بوو که ڕێژیمی ئاخوندی نایکوژێت، له قازانج زیاتر هیچ زه‌ره‌رێکی بۆ ڕێژیم نه‌بوو! قازانجه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که هه‌ر کوڕه فه‌قیرێکی کوردی که ده‌ستکه‌وتایه به ناوی جاسوس و ئیلاءاتی سه‌ر به ڕێژیم ده‌یکوشت و به‌م کاره‌ی دۆستی زیاتری بۆ کۆماری ئیسلامی په‌یدا ده‌کرد) دوای کوژران و به خاکسپاردنی ته‌رمه‌که چه‌ند کاغه‌زێَکیان نوسی و له سه‌ر تیرۆر کردنی سه‌عید یه‌زدانپه‌نا سکرتێری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی گه‌لی کوردستان به ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیَران و به ناو شاری ڕانیه‌دا بڵاویان کرده‌وه. به بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند کاغه‌زێک به‌ناو شاری ڕانیه دا سه‌عیدی ئاشق و سوتاوی کچێکی شۆخ و شه‌نگ، له ئاشقێکه‌وه بوو به شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!! دیاره حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆر باش ئاگاداری ئه‌م ڕاستیه‌ن و حسه‌ین برای کچه‌که واته قاتڵی سه‌عید زۆر له حه‌سه‌نی برا بچوکی خۆی باشتر ده‌ناسێت!! به‌لاَم چونکه خه‌ڵکی کوردستانی عێڕاقه‌و ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاَتی هه‌یه‌و له یه‌کێ له حیزبه‌کانی کوردستانی عیراق دا ئه‌ندامه‌و به کوردی به کورتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و له حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی بێمنته، به که‌یفی خۆی ده‌خواو ده‌نوێ و ده‌سوڕێته‌وه! له لایه‌کی تریشه‌وه خاوه‌ن عه‌شیره‌ت و که‌س ناتوانێت پێی بڵێ پشتی جا‌وت برۆیه. له‌ملاشه‌وه حسه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی له‌قه‌ره‌ی قاتڵی براکه‌ی واته سه‌عید یه‌زدانپه‌نا نادات و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نین باس له شکایه‌ت کردن و یان داوای یاسایی تۆمارکردن بکه‌ن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کوشتنی سه‌عید، چونکه به شکایه‌ت کردن و به به قانونی کردنی مه‌سه‌له‌که حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕیسه‌که‌یان لێده‌بێته‌وه به خوری و هه‌رچی له‌بن به‌ڕه‌یه دێته سه‌ر به‌ڕه! ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر شکایه‌ت له کابرای قاتڵ بکه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کابرا دارده‌ستی ڕێژیمی ئێران بووه، پاش ئه‌مه‌ش کابرای قاتڵ قسه‌ی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت که له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناموس سه‌عیدی کوشتووه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به مه‌سائیلی سیاسیه‌وه نه‌بووه‌و نیه. بۆیه حسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی تا ئێستا بێده‌نگه‌یان لێڕاکردووه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی که قاتڵی سه‌عید یه‌زدانپه‌نا نه‌ناسن و نه‌زانن که له سلێمانی و تا ئێستاش له محه‌له‌ی زه‌رگه‌ته داده‌نیشێت!! هه‌ر وه‌ک گوتمان ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که ئاوا بمێنێته‌وه باشتره بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید و بۆ خودی سه‌عیدیش که کوژراوه. باشیه‌که‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن کوڕێکمان له ڕێگای کوردستان و به ده‌ستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی شه‌هید بوو!! بۆ سه‌عیدیش ئه‌وه‌یه که ناوی وه‌ک دامه‌زرێنه‌رو ڕێبه‌ری به نێو ڕێکخراوێک و وه‌ک تیرۆرکراو به‌ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ده‌مێنێته‌وه‌و سبه‌ی ڕۆژ ئه‌کسه‌که‌ی 3 ده‌ر 4 له دار‌و دیواری شاره‌کانی کوردستانی ئێران‌دا بکێشرێته‌وه. هه‌روه‌ک ئێستا حسه‌ین و سمکۆ کردوویانه به یه‌که‌م ڕێبه‌ری ڕچه‌شکێنی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و بووه به دامه‌زرێنه‌ری بیری یه‌کێتی و برایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و..... له ڕاستیشدا وا باشتره بڵێن کوڕه‌که‌مان ژیانی له‌سه‌ر کوردستان دانا نه‌ک له‌سه‌ر کچێک. چونکه ئه‌گه‌ر بڵێن له‌پێناو کوردستاندا گیانی به‌خشی هه‌زاران که‌س ده‌ڵی خوا عه‌فوی بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن له‌سه‌ر کچێک کوژرا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کێر لێگه‌ڕێ سه‌ر سه‌لامه‌ته! به‌ر له کوژرانی سه‌عید و وه‌ک ڕێکخراوێکی سیاسی تازه‌دامزراوو وه‌ک دژبه‌رێکی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سه‌عید داوای له حیزبی دیموکرات کردبوو که ڕێگابده‌ن و له لایه‌کی تریشه‌وه وه‌ک یارمه‌تی یارمه‌تیان بده‌ن بۆئوه‌ی حسه‌ین بچێَت و له یه‌کێَ له بنکه‌کانی حیزبی دێمۆکرات فێَری به‌کار هێَنانی بێ‌سیم ( بێَته‌ل) بێَت به‌ڵَکو له داهاتودا ببێته بێسیمچیه‌کی باش بۆ یه‌کێَتی قه‌وم وخێشانی گه‌لی کوردستان, دوای کوژرانی سه‌عید و ته‌واو بونی ئه‌و پاره‌و پوڵه‌ی که به‌زۆر له کاروانچیه‌کانی کوردستانی ئێرانیان ستاندبوو له ناو شاری ڕانیه‌و کۆیان کردبۆوه ئامۆزاکانی سه‌عید و حسه‌ین و چه‌ند نه‌فه‌رێَکی تر تێَیان ته‌قاند بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاَت و ئوروپا‌و ئامریکا خۆتان بگرن هاتین . حسه‌ین له لایه‌ک له‌به‌ر بێ پوڵَی و له لایه‌کی تریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵَکی بسه‌لمێَنێَت که براکه‌ی به ڕِاستی سکرتێری ڕێکخراوێَکی کوردی سیاسی چوار پارچه خواز به ناوی یه‌کێتی شۆڕشگێَرِانی گه‌لی کوردستان بووه‌و له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه تیرۆر کراوه هه‌ر زوو گوشی بێسیمه‌که‌ی دانا‌و کۆنه ڕادیۆکه‌ی سه‌عیدی ده‌ست دایه‌و به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردو له ژێَره‌وه‌یدا نوسی سکرتێری یه‌کێتی شۆڕشگێڕِانی گه‌لی کوردستان حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا!!! دیاره شتێکی زۆر ئاساییه و خه‌ڵَکی کوردستان به گشتی و جه‌وانان به تایبه‌تی ئاشقی ووشه‌ی ئازادی و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵاَم هه‌ندێ جار توشی لارِیَ و چه‌وتی و هه‌ڵَه ده‌بن و له ڕێگایه‌که‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه خه‌بات که هه‌ر خۆیان ده‌زانن و به‌س، دیاره ئه‌م لاوانه‌ی که دێن بۆ پێشمه‌رگایه‌تی به دڵێکی پاک و بێگه‌رده‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه چه‌ک و خه‌بات کردن، به‌ڵاَم هه‌ندێَ که‌سی هه‌لپه‌ره‌ستی وه‌ک حسه‌ین پارتیپه‌نا(یه‌زدانپه‌نا) و بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ نیازی گڵاَوی خۆیان و بنه‌ماڵَکه‌یان که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرن و خزمه‌تی خۆیانیان پێده‌که‌ن. مرۆڤی گڵاوی وه‌ک حسه‌ین و بنه‌ماڵه خۆفرۆش و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌که‌ی کلاَو ده‌نێنه سه‌ری چه‌ند جه‌وانێَکی تازه پێگه‌یشتوی دڵپاک و ساویلکه که ده‌کرێ بڵێین که به قسه‌ی هه‌موو که‌س فریو ده‌خۆن و بێَ ئه‌وه‌ی پرسیار له هیچ شتێَک بکه‌ن ئاماده‌ن خۆیان به کوشت بده‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێَن پێشمه‌رگه‌ن و پارێَزه‌ری خاک و ئاڵاَی کوردستانن.
جه‌وانان به گشتی ئاشقی پێشمه‌رگایه‌تی و ئاواتیان ڕزگاری وڵاَت و وه‌ده‌ست هێنانی مافی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌مانه، به‌ڵاَم هه‌ندێ جار له به‌ر خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ خاک و گه‌ل و وڵاَته‌که‌یان و به‌شێکَ له جه‌وانه‌کان توشی لاڕِێیی به واتایه‌کی تر چه‌واشه ده‌کرێن و به هه‌ڵَه کردن له دیاریکردنی بیروباوه‌ڕێکدا ده‌بنه‌هۆی له ده‌ست دانی گه‌وره ترین سه‌رمایه‌ی خۆیان که گیانیانه! هه‌ندێَ جاریش هه‌ندێکه‌سی هه‌لپه‌ره‌ست و ناکه‌س به‌چهی وه‌ک حسه‌ین و حه‌سه‌ن بۆ مه‌رامی گڵاَوی خۆیان و په‌یدا کردنی ناو‌و شۆره‌ت له ناو خه‌ڵَکداو بۆ سه‌رمایه‌گوزاری خۆشگوزه‌رانی کوڕی خه‌ڵَک به کوشت ده‌ده‌ن به ناوی کورد‌و ئاڵاَو خاکی کوردستانه‌وه، حسه‌ین و بنه‌ماڵه خۆفرۆشه‌که‌ی ژیانی کوڕی خه‌ڵک ده‌خه‌نه مه‌ترسی و به کوشتیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی مه‌سئولیه‌تی خۆیان به‌رزو حیسابی بانکیان هه‌رده‌م پڕ بێت له دۆلار‌و یۆرۆ! " به‌ڵێَ که خاک و ئاڵاوَ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خوێَنی ده‌وێ و فیداکاریَ و ماندوبونی ده‌ویَ، ده‌بێ کچان و کوڕان و جوان و پیر هه‌وڵَ بده‌ن و خه‌بات بکه‌ن بۆ وه‌دیهێَنانی ئامانجه پیرۆزه‌کانی کورد‌و خاکی کوردستان، که خۆی ده‌بینێته‌وه له ئالاَو سه‌ربه‌خۆیی خاکی کوردستان، به‌ڵاَم کێ ڕِێَبه‌رایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه بکات بۆ وه‌دیهیَنانی ئه‌م ئامانجه پیرۆزانه؟! ئایا کام مێشک ئه‌مه قبوڵَ ده‌کات که به‌چکه به‌گله‌رێَکی وه‌ک حسه‌ین، سه‌عید یان حه‌سه‌ن هه‌ستێ و ئاڵاَی پیرۆزی کوردستان به ده‌ستیه‌وه بگرێت و ببێته ئاڵاَهه‌ڵگری ئازادی کوردستان، ئایا کێ باوه‌ڕِ ده‌کات که حسه‌ین یان حه‌سه‌ن دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ند ساڵَ به خۆی و به براکه‌شیانه‌وه لافی ئێَرانی بون و کۆمۆنیست بونیان لێده‌دا و پێیان وابوو که ئازادی کریَکاری کارخانه‌کانی تاران و ئیسفه‌هان و شاره‌کانی تری ئێران زۆر گرنگترن له ئاڵاَو خاکی کوردستان چۆنه وا ئیستا طرِی نیشتمانێه‌روه‌ری که‌وتۆته طیان و دلَ و ده‌رونی حسه‌ین و بنه‌مالَه‌که‌ی و بونه‌ته رِیَبه‌رو رِیَێیَشانده‌ری خه‌لَکی کوردستان و ئالاَی کوردستان به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌بنه ێشتیوانی کریَکارو جوتیارانی کوردستان ,که‌سیَک بۆی هه‌یه ئالاَی کوردستان هه‌لَطریَت که به خویَنی جوتیارو زه‌حمه‌تکیَشانی کوردستان فرڤک نه‌درابیَت و به نانی ده‌ستی زه‌حمه‌تکیَشان طه‌وره نه‌بوبیَت و کورِه زالَم و به‌ڤکه خویَنمڕ نه‌بوبیَت , که‌سیَک ده‌توانیَ ئالاَی ێیرۆزی کوردستان هه‌لَطریَ که باوه‌رِیَکی قولَی به نه‌ته‌وه‌و خاکی ێیرۆزی کوردستان بیَـت و ئاماده بیَت طیانی له‌م ێیَناوه‌دا ببه‌خشیَت ! که‌سیَک ده‌توانیَ هه‌لَطری ئالاَی کوردستان بیَت که رِه‌نجبه‌رو و کورِه جوتیارو زه‌حمه‌تکیش بیَت نه‌ک به‌ڤکه به‌طله‌ر و بیَڤوه خویَنمڕیَکی وه‌ک حسه‌ین لیَنین ێه‌نا . حسه‌ین دوای هه‌ولَدانیَکی زۆر‌و به‌رده‌وام توانی ڤه‌ند جه‌وانیَک له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه به ناوی ێیَشمه‌رطه‌و شۆرشطیَری و شتی له‌م بابه‌ته دیاره وه‌ک ده‌زانین ئه‌وانه‌ی حسه‌ین توانی فریویان بدات ڤه‌ند جه‌وانیَکی مندالَکاره‌ی ته‌مه‌ن له نیَوان 12 هه‌تا 25 سالَه بون که زۆربه‌یان ده‌هاتن بۆ ێیَشمه‌رطایه‌تی بۆ ناو حیزبی دیمۆکرات و کۆمه‌له که له لای ئه‌وان وه‌ریان نه‌ده‌طرتن ته‌نیا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ریَڕیمی ئاخوندی و به نه‌سیب بونی ناوی ێیرۆزی ێیَشمه‌رطه ده‌ڤونه لای حسه‌ین و هه‌ندیَکیشیان که له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه ده‌رده‌کران له سه‌ر هه‌ندیَ بیَ نه‌زمی و کاری نامه‌سئولانه‌وه ده‌ڤون بۆ لای حسه‌ین و ده‌بون به جه‌ماعه‌تی حسه‌ین . حسه‌ین زۆر به ێه‌رۆش بوو بۆ به کوشت دانی ئه‌م جه‌وانه تازه ێیَطه‌یشتوانه و ناساندنی ناوی یه‌کیَتی باوک و کورِان به خه‌لَکی کوردستانی ئیَران توندوتیڕی له دڕی خه‌لَک به‌شیَوه‌یه‌ک که ده‌یطوت خه‌لَک بکوڕن با ناومان بلاَو بیَته‌وه‌و بلَیَن یه‌کیَتی باوک و کوران هه‌یه و ده‌ستی له حیزب و کۆمه‌له ئه‌ستاندوه و ته‌نیا ئه‌مان له ناوڤه‌دا وجودیان هه‌یه و ئه‌مان ده‌سه‌لاَت دارن له کوردستان . بۆیه له کاتیَکدا که زستان و به‌فرو باران و شه‌خته ته‌واو کوردستانی ته‌نیبو له کاتیَکدا که ده‌ست به لوله‌ی تفه‌نطه‌وه ده‌یبه‌ست و مرۆظ نه‌یده‌توانی له ڕوره‌وه به‌بیَ سۆبه بخه‌ویَ یان دانیشیَ حسه‌ین کۆمه‌لَیَک له کورانی خه‌لَکی زه‌حمه‌تکیَشی ناردنه‌وه ناوڤه‌کانی ڕیَر ده‌سه‌لاَتی ریَڕیمی کۆنه‌ێه‌ره‌ستی و به جاریَک هه‌موی به کوشت دان و به لاف و طه‌زافیَکیشه‌وه ده‌یطوت ئیَمه ێیَشمه‌رطه‌مان شه‌هید بووه "ئه‌وه‌ی راستی بیَ حسه‌ین و هه‌ر هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاطاداربون له ناردنه‌وه‌ی ئه‌م کورِانه زۆر به باشی ده‌یانزانی که نایه‌نه‌وه‌و رِیَڕیم ده‌یانکوڕیَت " به‌لاَم حسه‌ین بۆ ناوده‌رکردنی خۆی طیانی کوری خه‌لکی له لا طرنط نه‌بوو به‌لَکو ئه‌مه طرنط بوو که بلَیَن حسه‌ین ریَکخراوی باوک و کورانی ێیَک هیناوه , له کاتیَکدا حیزب به‌م هه‌موو هیزه‌ی که هه‌یه‌تی که‌ڤی له ناردنه‌وه‌ی هیَزی ێیَشمه‌رطه بۆ ناوڤه خۆ ی ده‌ێاریَزیَ و ده‌زانیَ زیان به ێیَشمه‌رطه ده‌طات که‌ڤی حسه‌ین زۆر له لای ئاسایی بوو که کوری خه‌لَک به کوشت بدات و بلَیَ ئیَمه‌ش له مه‌یدان دا هه‌ین . به‌لَیَ له‌م ماوه‌دا حسه‌ین زیاتر له 50 کورِی خه‌لَکی به کوشت داوه به ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وو جه‌رطی زیاتر له 50 دایکی سوتاندوه‌و نزیک به 50 ڕنی بیَوه ڕن کردوه‌و به ده‌یان مندالَی بیَ باوک کردوه ته‌نیا له به‌ر هه‌ندیَ نیازی طلاَوی خۆی و بنه‌مالَکه‌ی و بۆ ناساندنی حسه‌ین به خه‌لَک .
حسه‌ین و مخابه‌راتی
ده‌وڵَه‌تی
عیراق

زۆر له‌میَڕ بوو حسه‌ین له هه‌ولَی ێه‌یوه‌ندی طرتندا بوو له طه‌لَ ده‌ولَه‌تی عیراق به‌لاَم زۆر موشکل بوو ڤونکه ده‌بوو لایه‌نیَکی سیاسی یان که‌سیَکی نزیک له ده‌زطاکانی ده‌وله‌ت ئه‌م کاره بکات , بۆیه ده‌توانم بلَیَم ماوه‌یه‌کی تارادده‌یه‌ک زۆری طرت تا حسه‌ین توانی ێه‌یوه‌ندی بطریَ له طه‌لَ ده‌وله‌تی عیراق , نه‌فه‌ریَک به‌ناوی " ی" که ئه‌ندامی یه‌کیَک له حیزبه‌کانی کوردستانی ئیران بوو له هاتوڤۆ کردن له طه‌لَ ئیداره‌کانی عیراقدا ده‌ستی له طه‌لَ مخابه‌راتی عیراقدا تیَکه‌لَ کردبوو ئه‌و حیزبه به‌م هۆیه‌وه ده‌ری کردبو وه مافی ئه‌ندامه‌تی لیَ ئه‌ستاندبۆوه , حسه‌ین هه‌رکه به‌م کاره‌ی زانی زوو خۆی طه‌یانده "ی " و به هه‌ر شیَوه‌یه‌ک بوو توانی قه‌ناعه‌تی ێیَ بیَنیَ بۆ ئه‌وه‌ی کاریَکی بۆ بکات له لایه‌ن مخابه‌راتی عیراق و بته‌انن هاتوڤۆی ناو عیراق بکه‌ن و مخابه‌راتیش معاشیان( موڤه) یان بۆ ببرِیَته‌وه . سه‌رئه‌نجام "ی" ئه‌م کاره‌ی کرد‌و حسه‌ین توانی سه‌ردانی به‌غداد بکات و له نزیکه‌وه ڤاوی به ئه‌ندامانی مخابه‌رات بکه‌ویَت. ماوه‌یه‌ک ئه‌م "ی " ناوه به‌ناو مه‌سئولی ێه‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حسه‌ین و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی بوو , دیاره زۆری ێیَنه‌ڤوو "ی" رۆیشت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولاَت و حسه‌ین زۆر به ریَزه‌وه به‌ریَی کرد‌و وابزانم ئیَستاش ێه‌یوه‌ندیان هه‌یه , ئه‌م جار نه‌فه‌ریَک ناوی "ت" به‌ناو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ێاشانیش مه‌سئولی ێه‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه بوو به ێه‌یوه‌ندی نیَوان حسه‌ین و مخابه‌راتی عیراق , ئه‌طه‌ر له فکرم بیَت ێیَم وایه یه‌که‌م جار حسه‌ین 5 میلیۆن دیناری قه‌لَبی (ڤاێ ) ی وه‌رطرت له مخابه‌رات وه‌ک معاشی مانطانه دیاره ێاشان له‌طه‌لَ دابه‌زینی نرخی دیناری ڤاێ معاشه‌که‌ی ئه‌مانیش زیادی کرد , له‌و ماوه‌دا که :ت: هاتوڤۆی به‌غداو که‌رکوکی ده‌کرد سه‌ره‌تا ده‌ستیان کرد به هیَنانی ئه‌سله‌حه "ڤه‌ک" یه‌که‌م جار ڤه‌ند ده‌مانڤه‌یک بون و ێاشانیش ڤه‌کی جۆراوجۆر بوون که ده‌یانهیَنان و ده‌یانفرۆشتن ێاشان ده‌ستیان کرد به هیَنانی دزطاو ئاله‌تی ێزشکی و ده‌رمان و به‌نزین , ێاش ماوه‌یه‌ک ده‌ستیان کرد به ئالَوطۆرِ کردنی دۆلار و دیناری قه‌لَب (ڤاێ) ئه‌وه‌ی رِاستی بیَ ئیَستاش من نازانم که له ڤ کانالَیَکه‌وه ئه‌م دۆلار‌و دیناره قه‌لَبه‌یان ده‌هیَنا, ته‌نیا حسه‌ین و "ت" ده‌یانزانی له کویَوه دیَت . له‌و ماوه‌دا که ,ت, له طه‌لَ حسین بوو وه‌زعیان له‌وێه‌رِی باشیدا بوو له خواردن و خواردنه‌وه‌و بطره تا جلوبه‌رط و ێۆشاک و تا ماشیَنی باش و هه‌تا دوایی . به‌لاَم ئه‌م کاک ,ت, یه ێاش ماوه‌یه‌ک که ده‌توانم بلَیَم زیاتر له 3 سالَی خایاند که ئه‌م کاک ,ت, یه هه‌ر به ناو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو وه ڕنه‌که‌شی به ناوی ,ش, له‌م کاته‌دا هه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی بوو وه به‌رێرسی ئینتشاراتی به ناو یه‌کیَتی شۆرِشطیَرِانی طه‌لی کوردستان بوو , ده‌توانم بلَیَم کاک, ت , له سه‌دا 85 کاره‌کانی له ده‌ره‌وه بوو , به‌لاَم , ش, واته خیَزانی کاک,ت, له سه‌دا 95 کاره‌کانی له ڕوره‌وه بوو , ئیمکان بوو جار به‌جار بۆ فوتوکۆێی کردنی ڤه‌ند لاێه‌ره‌یه‌ک ڤوبا ده‌ره‌وه ئه‌طه‌رنا هه‌ر له ڕووره‌وه ده‌بوو , حسین که سکرتیَر بوو وه زۆربه‌ی کاته‌کان هه‌ر له ڕووره‌وه‌دابوو وه خه‌ریکی خویَندن و نوسین و زۆر شتی تری جۆراو جۆر بوو وه جار جاریش یارمه‌تی ,ش, ی ده‌دا وه‌ک سکرتیَری طشتی ئه‌م به‌ناو ریَکخراوه ڤوار ێارڤه خوازه 9 نه‌فه‌رییه, شیَخ رِه‌زا تالَه‌بانی له شیَعریَکدا ده‌لَیَ:کیَر که هه‌ستا نه له بیَطانه ئه‌ێرسیَ نه‌له خویَش, طورزی خۆی هه‌رئه‌وه‌شیَنیَت ڤ له‌ێاش و ڤ له‌ێیَش : هه‌زار ره‌حمه‌ت له شیَخ ره‌زا بۆ ئه‌م کۆێلَه شیَعره جوانه‌ی که به رِاستی له زۆر کات و شویَندا مرۆظ ده‌توانیَ به کاری بیَنیَت, هه‌ر ڤه‌ند هۆنراوه‌کانی شیَخ جارجاره جنیَو ئامیَزن, وه‌ک طوتمان حسین ڕنی نه‌بوو یان باشتر بلَیَم ڕنه‌که‌ی ته‌لاَق دابوو هه‌ر بۆیه له طه‌لَ هاوکاری کردن و یارمه‌تی داندا و له طه‌لَ ئه‌وه‌ی که ,ش, ی خیَزانی ,ت, که له ئینتشارات کاری ده‌کردو ئینتشاراتیش له یه‌کیَ له ڕووره‌کانی ئه‌م ده‌سته خانووه دابوو که وه‌ک ده‌بیرخانه‌و ئینتشارات و میوانخانه‌ی ده‌بیرخانه , سکرتاریه‌ت, سالَۆنی کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مالَی ,ت, و,ش, له‌طه‌لَ دوو مندالَه‌کانی و هه‌روه‌ها ڕوور خه‌وتنی حسین و هه‌ندیَ جاریش حه‌سه‌نی برا بڤوکی حسین که نازناوی سمکۆی له سه‌ر خۆی داناوه. له‌و ماوه‌دا که ,ت, وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ێه‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جه‌ماعه‌ته هه‌ر رِۆڕیَک له به‌غدادو رِۆڕیَک له که‌رکوک بوو وه خیَزانیشی وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ێاشانیش مه‌سئولی ئینتشارات که کاری ده‌کرد له بنکه‌ی سابیت له به‌ناو ده‌بیرخانه‌و ئینتشارات ده‌بوو وه شویَنی خه‌ویشی هه‌ر ئه‌م ڕوورانه بوون , له‌و ماوه‌دا ێه‌یوه‌ندیه‌کی زۆر مه‌حکه‌م له نیَوان حسین و ,ش, دا دروست ببوو که به‌راستی بۆ هه‌موو ڤه‌کداره‌کانیشی جیَطای سه‌رسورِمان بوو ڤونکه حسین به‌م ڕنه‌ی ئه‌طووت داده ,ش, و له ڕیَره‌وه‌ش وه‌ک مار ێیَیوه‌ده‌دا, طه‌ستن, بۆیه له ێرِیَکدا یه‌کیَ له ڤه‌کداره‌کانی حسین به‌ناوی , م, به‌م کاره‌و به‌م سات و سه‌ودایه‌ی نیَوان حسین و ,ش, ده‌زانیَت و هه‌ر زوو له قاوی ده‌دات و نزیک به هه‌موو ڤه‌کداره‌کان له‌م کاره ئاطادار ده‌کات و مه‌سه‌له‌که‌یان بۆ شی ده‌کاته‌وه و ێیَیان ده‌لَیَت من ئه‌مه‌م زانیوه‌و ناتوانم له‌مه زیاتر خزمه‌ت به مرۆظیَک بکه‌م که ته‌ماع له شه‌ره‌ف و ناموسی هاوریَ و هاوکاره‌کانی بکات و له ڕیَر ناوی هاوکاری و یارمه‌تیدان و برِو بیانوی تردا شه‌خسیه‌تی بنه‌مالَه‌یه‌ک بشکیَنیَت . له‌دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ,م, رۆریشت بۆ ناو رِیزی یه‌کیَ له حیزبه‌کانی کوردستانی ئیَران , ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆری نه‌خایاند که که‌وته‌وه به‌ر طویَی ,ت , و ئه‌میش له‌م ناوه‌دا ده‌سته ێاڤه بووبوو نه‌یده‌زانی ڤی بکات و ڤۆن به حسین بلَیَ واز له , ش , بیَنیَت و داویان له داوی یه‌کدی بترازیَ , له‌و ماوه‌دا جه‌ماعه‌تی حسین تازه له رانیه‌وه باریان کردبوو بۆ, سوسیَ, ی نزیک ێیره‌مه‌طرون له لای سلیَمانی و وه‌زعی ماددیان زۆر باش بوو له سایه‌ی ده‌ولَه‌تی عیراق و ێاشانیش ,ت, دا به ێیشنیاری ,ت, و له سه‌ر رازی بوونی حسین له شاری سلیَمانی ڕوریَکیان به‌کریَ طرت بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن به مه‌قه‌رِی ێه‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له سلیَمانی , ێاش ماوه‌یه‌ک که ێه‌یوه‌ندی نیَوان حسین و ,ش, هه‌ر به‌ره‌و طه‌رمی ده‌ڤوو وه له لایه‌کی تریشه‌وه , ت, هه‌ر له فکری ئه‌مه‌دابوو که به‌رنامه‌یه‌ک دابنیَت بۆ رِزطار کردنی ڕن و مندالَه‌که‌ی و کاریَک بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڤیتر له‌مه زیاتر شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی نه‌که‌ویَته ڕیَر ێیَی حسین و حسین طه‌ممه به که‌رامه‌تی نه‌کات به‌ناوی سکرتیَریه‌وه‌و کاریَک بکات له ده‌ستی رِزطاری بیَت , ئه‌م مالَه‌ی که‌له سلیَمانی به‌کریَ طیرابوو بۆ مه‌قه‌رِی ێه‌یوه‌ندی وه ,ت, بۆخۆی خانووه‌که‌ی به‌کریَ"رتبوو واته خاوه‌ن مالَ ,ت, ده‌ناسی نه‌ک حسین ,دیاره من نازانم ت ڤۆن و به ڤ ناویَک ئه‌م خانووه‌ی به‌کریَ طرتبوو , ئایا طوتبوی بۆ مه‌قه‌رِه یان بۆ مالَه من ئه‌مه‌یان نازانم , به‌لاَم رِۆڕیَک به‌ناوی سه‌فه‌ر بۆ سلیَمانی و سه‌ردانی خزم و دۆستان ,ت, ڕنه‌که‌ی و دوو مندالَه‌که‌ی ده‌بات بۆ سلیَمانی و له‌سلیَمانیش هه‌م خۆی وهه‌م ڕنه‌که‌ی وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌م دوو یان سیَ ڤه‌کداره: که له به‌ناو مه‌قه‌رِه بوون : ده‌لَیَن ئیَوه برِۆنه‌وه بۆ سوسیَ , ئه‌وانیش بیَ سیَ و دوو لیَ کردن ده‌ڤنه‌وه بۆ سوسیَ بۆ لای حسین , حسین که ده‌زانیَ ,ت, ئه‌و ڤه‌کدارانه‌ی ناردۆته‌وه بۆ سوسیَ ,هه‌ر زوو هه‌ست به موشکیله‌یه‌ک ده‌کات به‌لاَم دان به‌خۆدا ده‌طریَـت و دوای سیَ یان ڤوار رِۆڕ حه‌سه‌نی برای و دوو سیَ ڤه‌کدار ده‌نیَریَ بۆ سلیَمانی و ده‌لَیَ به‌هه‌ر قیمه‌تیَک بیَت قه‌ناعه‌تی ێیَ بیَنه با بیَته‌وه , حه‌سه‌ن که دڤیَته سلیَمانی و ده‌ڤیَته لای ,ت, واته بۆ کۆنه به‌ناو مه‌قه‌رِه‌که‌ی خۆیان له ده‌رطا ده‌دات و ,ش, دیَت ده‌رطا ده‌کاته‌وه‌و ده‌لَیَ فه‌رموو کیَت ده‌ویَ ! حه‌سه‌ن به سه‌ر سورمانه‌وه ده‌لَیَ داده ,ش, ڤییه ده‌لَیَی نامناسیه‌وه ! ,ش, ده‌لَیَ به‌لَیَ ده‌تناسم به‌لاَم ڤی کاریَکت لیَره هه‌یه هاتووی بۆ ئیَره ؟ حه‌سه‌ن ده‌لَیَ باشه له مه‌قه‌رِ زیاتر ئیَمه هیڤ شویَنیَکمان هه‌یه لیَی بمیَنینه‌وه له سلیَمانی ؟ ,ش, ده‌لَیَ ئیَره مالَه نه‌ک مه‌قه‌رِ حه‌تمه‌ن هه‌لَه‌ت طرتووه !! له‌و قسه‌و باسانه‌دا ده‌بیَـت ڤه‌ند ڤه‌کداریَک له ڕووره‌وه‌دا دیَنه ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و رِووی حه‌سه‌ن ده‌ڤن و ده‌لَیَن ڤییه ده‌لَیَی مه‌رط هه‌لَی طرتووی ! له‌مه زیاتر ده‌مت نه‌جولَیَ و تا زووه له کویَوه هاتووی برِۆوه ئه‌و شویَنه ئه‌طه‌رنا به‌شه‌ق و تیَهه‌لَدان ده‌تبه‌مه‌وه لای براکه‌ت ! حه‌سه‌ن زۆر ئاقلاَنه‌وزۆر له‌سه‌ره‌خۆ بیَ ئه‌وه‌ی نقه‌ی لیَوه بیَت ملی شۆرِکردوو ڤۆوه بۆ سوسیَ بۆ لای حسین و له سیر تا ێیواز مه‌سه‌له‌که‌ی بۆ حسین طیَرایه‌و ,
حسه ین به بیستنی ئه م هه واڵه زۆر دڵگران بوو نه یده زانی چی بکات و چۆن ئه م موشکیله یه چاره سه ر بکات و قه ناعه ت به ،ت و،ش ، بێنێ و جارێکی تر بیانخاته وه ژێر چۆکی خۆی ، ئه مه بوو که په یوه ندی کرد به کورێکی کوردی ئێرانیه وه به ناوی ع،ق بۆ ئه وه ی چاره سه ری ئه م کێشه یه ی بۆ بکات و قه نائه ت به ت و ش بێنێت و بیانگێرێته وه .ع ،ق که ماڵی له سلێمانی بوو په یوه ندی کرد به ت و ش به تایبه ت ،ت، بۆ ئه وه ی بێته وه به ڵام بۆی نه کرا واته ت فریوی ووته بریقه داره کانی نه خوارد و نه هاته وه . پاشان حسه ین تونی به هۆی چه ند ناسیارێکی خۆیه وه په یوه ندی به چه ند بنه ماڵه یه کی ناسراوی سلێمانیه وه بکات که خه ڵک به ڕاستی ڕێزیان لێ ده گرن و قسه یان ناشکێنن . حسه ین به هاوکاری ئه مانیش هیچی بۆ نه کرا بۆیه ئه مجار دڵنیا بوو که ت و ش نایه نه وه و جارێکی تر خۆی له گه ڵ ش به جووت نابینێت !! بۆیه ده ستی دایه پیلانێکی تر ! ئه ویش چه ک واته به زۆری چه ک به ڵام ئه مڕێگایه شیان زۆر دژوار بوو چونکه خزم و که سی ت زۆر به ده سه ڵات و زۆر زیاتر بون له جه مائه تی حسه ین بۆیه ئه م به رنامه ش مومکین نه بوو ، کات ڕۆیشت و ت زۆر بێ منه تانه له ناو شاری سلێمانیدا ده سوڕایه وه و حسه ینیش هیچی له ده ست نه ده هات ،شه ڕی نێوان پ‌د‌ک و ینک دوای چه ند ئاگر به ست و قه راردادێک سه رئه نجام هه ڵگیرسایه وه و ئه مه بوو ینک له هه ولێر ده رکراو له سلێمانیش کشایه وه و چوون بۆ ئێران و کوردستانی عێراق هه ر هه موی که وته ده ستی پ‌د‌ک و حسه ینیش له م ده رفه ته که ڵکی وه رگرت و به هۆی ئه وه ی خزم و که سی ت هه م‌و سه ر به یه کێتی نیشتمانی بوون و هه موو هه ڵاتبوون یان له سلێمانی بێ ده سه ڵاتتر بوون له حسه ین ! حسه ین ئه م هه له ی قۆزته وه و هه ر له دوای چۆڵکردنی سلێمانی له لایه ن ینک وه کۆنترۆڵ کردنی له لایه ن پ‌د‌ک وه حسه ینیش حه سه نی برا بچوکی خۆ ی و 3 یان 4 نه فه ری ناردن بۆ ماڵی ت و ئه میش له شاری سلێمانیدا ماڵی ت ی داگیر کرد و کردی به مه قه ڕ ! ت هه ر له سلێمانی بوو حسه ین ده یزانی به ڵام نه یده وێرا بیکوژێت به ڵام جه ماعه تێک که خه ریکی چه ته یی و ڕاووڕت بوون له ناوچه ی پیرانشار و له گه ڵ حسه ین بوون و خه ڵکیان ڕووت ده کرد و پوڵ و پاره یان بۆ حسه ین په ی‌دا ده کرد دارده ستێکی باش بوون بۆ حسه ین که بتوانێ به کاریان بێنێ بۆ کوشتن و ڕووت کردنی خه ڵک و داگیر کردنی ماڵی خه ڵک ، یه ک له مان ، ت ، بوو که حسه ین سه ره ڕای ده سدرێژی کردنه سه ر ناموسی ش ، ده یه ویست ماڵ و سه روه ته که شی زه وت بکات و ئه میش حه په لوش بکات ! به ڵام به داخه وه ئه مه یانی بۆ قوت نه چوو وه نه یتوانی نۆشی گیانی بکات ! به ڵکو ، ت ، تۆڵه ی خۆی هیچ به ڵکو ئه مه نه ی نه مابوو تۆڵه ی مناڵه بێ باوکه کانیشی لێ بکاته وه که له سه ر حسه ین به کوشت چوونه . دیاره وه ک زۆر له ئێمه مانان ده زانین دوای ده رکردنی پ‌د‌ک له سلێمانی و هاتنه وه ی ینک بۆ ئه م شاره هاوکات بوو له گه ڵ هه ڵاتنی جه ماعه ته که ی حسه ین له ماڵی ،ت، که ماوه یه ک بوو داگیریان کردبوو ،وه ک چۆن له گه ڵ هاتنی هێزه کانی پ‌د‌ک بۆ سلێمانی حسه ینیش ماڵی ت ی داگیر کرد هه ر ئاواش له گه ڵ له گه ڵ هه ڵاتنی پ‌د‌ک جه مائه ته که ی حسه ینیش تێ‌یان ته قان بۆ ، سوسێ ،سه رکه ش و مه یدانی شۆڕش و خه بات له دژی داگیرکه رانی چوار پارچه ی کوردستان !!!
درێژه‌ی هه‌یه....
ڕای جه‌نابت چییه له‌سه‌ر کاروکرده‌وه‌ی ئه‌م به‌چکه به‌گله‌رانه که یاری به گیان و نامووس و شه‌ره‌فی خه‌ڵکی دڵ و ده‌روون پاکه‌وه ده‌که‌ن؟ فه‌رموو بینوسه با خوێنه‌ران ڕای تۆش بخوێننه‌وه
حه‌سه‌ن یه‌زدانپه‌نای به‌چکه به‌گله‌ری بێ‌دایک و باوک دەستدرێژی دەکاته سه‌ر ناموس و شه‌رەفی خه‌ڵکی بێدەسه‌ڵات!!!
فه‌رموو بۆخۆت چاوپێکه‌وتنه‌که بخوێنه‌وە.
ئه‌شکه‌نجه و ده‌ستدرێژیی سێکسی له گرتووخانه‌ی سه‌گ ڕەفتارەکاندا
وێنه‌ی دێڵه سه‌گ و توتکه‌که‌ی
ئه‌نوه‌ری مینه‌زادە و نیگار مورادی زوڵم لێکراو
چاره‌نووسی ئه‌و ژن و مێرده‌ی که حه‌سه‌ن یه‌زدانپه‌نای به‌چکه به‌گله‌ری بێ‌دایک و باوک وه‌سه‌ر مافه‌کانیان په‌ڕی
"له ژێر ناوی کوردایه‌تی و حیزبایه‌تیدا ئه‌شکه‌نجه‌یان کردم و دستدرێژیی سێکسییان کرده سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌م."
ژن و مێردێکی کورد ئاشکرای ده‌که‌ن که له گرتووخانه‌ی گرووپی "یه‌کیه‌تی شۆڕشگێران"دا ئه‌شکه‌نجه‌کراون و دادگاکانی باشووری کوردستانیش لێیان ناپرسنه‌وه.
ئه‌ندامێکی پێشووی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێران که (ڕێنێسانس) وتووێژێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پێکهێناوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێرانه‌وه ئه‌شکه‌نجه‌کراوه و ئاشکراشی ده‌کات که له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی چه‌کدا ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی، که ئه‌ندامێکی پێشووی په‌که‌که‌یه.
ئه‌نوه‌ر مینه‌زاده و هاوسه‌ره‌که‌ی، ئێستا له دۆخێکی خراپی ڕووحی و ئابووریدا ده‌ژین و هه‌ر وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن "که‌س نییه گوێ له هاواریان بگرێت".
مینه‌زاده له وتووێژه‌که‌یدا، که هاوسه‌ره‌که‌شی تێیدا ئاماده‌بوو، ئاشکرایکرد که به‌رپرسانی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێران به زۆریی چه‌ک ده‌ستدڕێژئی سیکسییان کردۆته سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی "نیگار مورادی". ئه‌و هه‌روه‌ها ئاشکرای ده‌کا که سه‌رۆکی گروپه‌که ویستوویه‌تی بینێرێته‌وه بۆ ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ وه‌رگرتنی بڕی 100 ملیۆن تمه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌وانه بازرگانی به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه ده‌که‌ن.
دیداری: مه‌ولوود ئافه‌ند- ڕێنێسانس
"ده‌مانچه‌یان له‌سه‌ر ڕاگرتووه و به زۆر ده‌ستدرێژیان کردۆته سه‌ری و فۆرمێکیان پێ پرکردۆته‌وه که ده‌بێ ده‌ست له مێرده‌که‌ی هه‌ڵگرێ"
ڕێنێسانس: سه‌ره‌تا بفه‌رموون ئێوه چۆن له له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی شۆڕسگێران و شه‌خسی سمکۆ یه‌زدانپه‌نا پیوه‌ندیتان دروست بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: من له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی یه‌کێتی شۆڕشگیرانه‌وه په‌یوه‌ندیم هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ کاری ته‌شکیلاتی گه‌ڕامه‌وه بۆ ئێران له‌وێ که‌وتمه ده‌ست هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێران، له ساڵی 2004 دووباره گه‌رامه‌وه بۆ ناو حیزب و له‌وه چوومه کامپی سیبێران هه‌تا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ مامه‌وه، دوای دروستبوونی کۆمه‌لًَێک کێشه‌ی شه‌خسی له نێو بنه‌ماله‌ی یه‌زدانپه‌نا، من له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له‌و شه‌خسانه تووشی کێشه بووم و له حیزبه‌که ده‌رکه‌وتم، به‌ڵام له دوای ده‌رکه‌وتنم هه‌میشه په‌یوه‌ندیم هه‌بووه له‌گه‌ڵ چه‌ندکه‌سی نزیک له‌و حیزبه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش که دانیشتم له رانیه له کاناڵی تیڤی زه‌حمه‌تکێشاندا خه‌ریکی کارکردن بووم وه‌ک بێژه‌ر، دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه له پارتی ئازادی، حه‌سه‌ن (سمکۆ) یه‌زدانپه‌نا چه‌ند جار سه‌ردانی کردووم.
ڕێنێسانس: هۆکاری هاتنه‌که‌ی چی بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: چه‌ند جار پیوه‌ندی به منه‌وه کرد و هاته لام له رانیه، باسی پرۆژه‌کانی کرد له دوای جیابوونه‌وی له پارتی ئازادیی کوردستان و هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه ئه‌ندام بۆ خۆی هه‌ولێ ده‌دا، ده‌یویست له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ من قسه بکات، هه‌رچه‌ند من ئێستا ئه‌وانه وه‌ک گروپێکی سیاسی چاو لێناکه‌م، به‌ڵکوو وه‌ک باندێکی ... که کۆمه‌ڵێک ... به چه‌که‌وه خه‌ریکه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵک و پاری خه‌ڵک ده‌خۆن.
ڕێنێسانس: داواکارییه‌کانی چ بوون و ئێوه چیتان بۆ کردن؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: ئه‌و له دژی ئه‌و که‌سانه‌ی که من کاتی خۆی له‌به‌ر ئه‌وان ئه‌و حیزبه‌م جێ هێشتبوو ده‌یخواست دژایه‌تی وان بکاته‌وه به ڕێگای من، باسی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌کرد که ئێستا له‌گه‌ڵ خۆی کار ده‌که‌ن و قه‌راره که که‌سانێکی تریش بێنه لای، من هه‌ر ئه‌و کات گوتم که تۆ ناتوانی هیچ بکه‌ی به‌و که‌سانی که له‌گه‌ڵ تۆدانه؛ دوای ئه‌وه‌ی من گوتم باشه چ کارێکم له ده‌ست بێ یارمه‌تیتان بده‌م، ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر قسه‌کانی سمکۆ ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خێزان و منداله‌که‌م چوومه پێنجوین دانیشتم، ماوه‌یه‌ک بۆ کاره‌کانی چوومه‌وه بۆ ئێران، دووباره ده‌ستم کرد به دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر ته‌شکیلات بوون؛ دواتر گه‌ڕامه‌وه ئێره
ڕێنێسانس: دوای ئه‌وه‌ی له ئێران گه‌رانه‌وه دووباره چوونه‌وه بۆ لایان؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: به‌لێ، ئه‌و کات که له ئێران بووم هه‌ر له‌وێشه‌وه په‌یوه‌ندیم هه‌بوو له‌گه‌ڵ سمکۆ، زۆر کاریشم بۆ ئه‌نجامدا له ناوخۆی ئێران، دوای گه‌رانه‌وه‌م بۆ هه‌ولێر چوومه لای، که شۆنێکیان گرتبوو به ناوی بنکه‌ی سه‌ره‌کی حیزب، من ئاگاداری هیچ نه‌بووم به تایبه‌ت که ئایا ئه‌وانه به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ئه‌و باره‌گایه‌یان کردووته‌وه یا نا، دوایی بۆم روونبۆوه که له ئاسایش هه‌ولێر به ڕێگای چه‌ند که‌سی به‌رپرس ئیجازه‌ی کاریان پێداون. وه‌ک بیستوومه سمکۆ پێویست بوو ماوه‌یه‌ک له ژێر چاوه‌دێری دکتۆرێکی ده‌روونیدا بمێنیته‌وه، چونکه نه‌خۆشیی سادیسمی هه‌یه.
ڕێنێسانس: به گشتی له‌گه‌ڵ ئێوه باسی چی ده‌کرد؛ ئه‌و کارانه‌ی که به تۆیان ده‌سپارد چی بوون؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: باسی کۆکردنه‌وه یارمه‌تی ماڵی ده‌کرد بۆ حیزبه‌که‌ی؛ ئه‌وه‌یش له ڕێگای هه‌ره‌شه‌و تۆقاندنی کۆمه‌ڵێک ئینسانی هه‌ژار له ناوخۆی ئێران، به تایبه‌ت له بۆکان. پێی گوتبوون ئه‌گه‌ر یارمه‌تی کۆنه‌که‌نه‌وه بۆ حیزب ئه‌وه هه‌مووتان راده‌ستی ئیتلاعات ده‌که‌م. جارێک به منی گوت که باوه‌ریم ته‌نیا به تۆ هه‌یه که ده‌بێ برۆی بڕێک پاره‌یه له ئێران وه‌ریبگری (نزیکی 100 میلیون تمه‌ن). من زۆرم پێ سه‌یر بوو، هه‌روه‌ها گومانی زۆری لادروستکردم، ئاخۆ کێ هه‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات به‌و که‌سه.
ڕێنێسانس: ئه‌و پاره‌یه لای کێ بوو له ئێران؛ کێ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئاماده کردبوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: من نازانم ئه‌و که‌سه کێ بوو، به‌ڵام ده‌زانم له ئێران بوو، ئاگاداری ئه‌وه بووم که سمکۆ زۆر به توندی له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ره‌شه‌ی لێده‌کرد.
ڕێنێسانس: قه‌رار نه‌بوو تۆ بچی ئه‌وه پاره‌یه وه‌رگری؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: ئه‌و به منی گوت که تۆ ده‌بێ بچی ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگری، به‌ڵام شوێنی پاره‌که و که‌سه‌که‌ی به من نه‌گوت، دوای ئه‌وه‌ی من هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌م کۆڵیه‌وه، گوتم بچمه لای ئه‌و که‌سه بلێم چی من، له کوێ ده‌بێ ئه‌و که‌سه ببینم، گوتی جارێ په‌له مه‌که هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که پێت ده‌لێم ده‌بێ چ بکه‌ی و چۆن بچی، ئه‌و کات که تۆ چووی ئه‌و که‌سه پاره‌که‌ی نه‌نارد ئه‌وه بۆ خۆم ده‌زانم چی به‌سه‌ر دێنم، گوتم با من قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م، گوتی نا ئه‌وانه چه‌ند که‌سی سه‌رمایه‌دارن له بۆکان و ئه‌رکی سه‌رشانیانه که یارمه‌تی ئێمه بکه‌ن، دیار بوو ماوه‌یه‌کی زۆر بوو که سمکۆ هه‌ره‌شه‌ی له‌و که‌سانه کردبوو.
ڕێنێسانس: ئایا ئه‌و کاره ئامانجێکی سیاسی له پشته‌وه بوو یان ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: ماوه‌یه‌ک خه‌ریکی کاری قاچاغ بوون له‌گه‌ڵ ئێران، مه‌شروباتی ئه‌لکۆلیان ئاودیوو ده‌کرد و له ئێرانیشه‌وه حه‌بی "ته‌رامادۆل" یان دێنا بۆ باشوور، چونکه سمکۆ به‌خۆشی ئه‌و حه‌بانه‌ی مه‌سره‌ف ده‌کرد، من چه‌ند جار بینیوومه که له‌به‌ر چاوی من ئه‌و حه‌بانه‌ی خواردووه. ئه‌و زیاتر له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کانالێک له‌گه‌ڵ به‌لووچه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هواز کاری ده‌رکرد بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌فغانستان و پاکستان بۆ هێنانی ماده سرکه‌ره‌کان بۆ کوردستان، چه‌ند جار داوای له من کرد که بچمه لای سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و قاچاغچیانه‌ی به‌لووچستان هه‌تا له‌گه‌ل وان قسه بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی، ئه‌و ده‌ڵێ ده‌بێ ئێمه وه‌ک په‌که‌که له رووی ماڵییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بین جا ئه‌وجار ده‌توانین کاری سیاسی بکه‌ین.
ڕێنێسانس: ئایا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کێشه‌تان بۆ دروست بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: دیاره ئه‌و کێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ پارتی ئازادیی هه‌بوو به‌راستی، من هه‌ر ئه‌و کات گوتم باشه ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا ده‌مانهه‌وێ ببینه حیزبێکی جیاواز بۆ ده‌بێ دژایه‌تی پارتی ئازادی بکه‌ین، ئه‌وه چ په‌یوه‌ندیی به کار و پرۆژی ئێمه‌وه هه‌یه، با ئێمه له چوارچێوه‌ی حیزبێکی جیاوازدا په‌یوه‌ندی دروست بکه‌ین و له قه‌واره‌ی حیزبی‌دا ده‌ست بکه‌ین به کاره‌کانی خۆمان؛ به گشتی له‌سه‌ر ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ی من زۆر ناکۆکیم هه‌بوو له‌گه‌ڵی و له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه کارکردنه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ حیزب.
ڕێنێسانس: به‌گشتی داوی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ناکۆکیتان بۆ دروست بوو ئه‌وان چۆن نزیک بوونه‌وه ، هه‌ڵوێستیان چ بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وان له ڕێگای خێزانمه‌وه، هاتنه نێو مه‌سه‌له‌کان و له هه‌وڵی دروستکردنی ناکۆکی به‌ینی من و خێزانمدا بوون، هه‌تا جارێکیان بانگی خێزانم ده‌کات و خۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تر که له ده‌وروبه‌رینه، به خێزانم ده‌لێن که مێرده‌که‌ت جاسوسی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌به‌ر ده‌ست بێ ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌کات، خێزانم له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه زۆر تووره ده‌بێت، چوون خێزانم پێشتر له ناو په‌که‌که‌ی دابووه دوای ئه‌وه‌ی له‌شه‌ری قه‌رده‌اغ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی زۆر به سه‌ختی بڕیندار ده‌بێ، ئه‌وکات که ده‌که‌وێته ده‌ستی یه‌کێتی به برینداری نزیکی 69 بووتل خوێنیان داوه‌تی، ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی بینیوه؛ چۆن تووشی ناراحه‌تی نابێ ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت و پێی بلێ مێرده‌که‌ت جاسووسه، ئه‌وه له کامه یاسادا جێگای ده‌بێته‌وه، هه‌موو شتێک سنوورێکی هه‌یه، بێ ئه‌خلاقیش هه‌تا ده‌ره‌جه‌یه‌ک ته‌حه‌موول ده‌کرێت. دواتر هاته لای من رووبه‌روو گوتی که تۆ جاسوسی من زۆر پێم ناخۆش بوو که ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد له ناو کۆمه‌ڵێک که‌سی ....دا، ئه‌وه‌ش بۆ هۆی ئه‌وه‌ی که من به توندی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م، گوتم هیچ به‌ڵگه‌یه‌کت هه‌یه که ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌که‌ی، دوای ئه‌و کێشه‌یه منی خسته ناو زیندانی خۆیه‌وه، ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆیان دام که بۆ خۆی ڕاسته‌وخۆ به‌شدار بوو له ئه‌شکه‌نجه‌دانی من، سمکۆ بۆ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ که‌سه‌ی که له ده‌وروبه‌رینه ده‌ستیان کرد به لێدان و سوکایه‌تی پێکردنی من، هه‌رچه‌نده من دواتر له ئاسایشی هه‌ولێر و دادگای گشتی هه‌ولێر داوام له‌سه‌ریان تۆمار کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌دا هه‌موو شتێک بۆته واسیته‌و ئه‌گه‌ر مرۆڤ که‌سێکی به‌هێزی نه‌بێت ناتوانی هیچ کارێک ئه‌نجام بدات، چۆن به‌راستی یاسایه‌ک نییه له‌م وڵاته‌دا.
ڕێنێسانس: ئه‌نجامی دادگا چی بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: ته‌نیا ئه‌وه‌نده که له دادگا به منیان گوت که "برۆ که‌س کاری به تۆ نییه".
ڕێنێسانس: چه‌ند رۆژ له زینداندا مانه‌وه؛ شێوه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌که که باست کرد چۆن بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: ماوی سێ رۆژ له زینداندا مامه‌وه، من له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ ئاگام له خێزانم نه‌بوو که چیی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌ویش هه‌ر به هه‌مان شێوه ئاگای له بارودۆخی من نه‌بوو، دوای ئه‌وی که هه‌ندێک قسه ده‌بیستێ که باس له بێسه‌روشوێنبوونی من ده‌که‌ن، خێزانم ئه‌وه‌نده‌ی تر ترسی لادروست ده‌بێ. سمکۆ له‌به‌ر چاوی منداله‌که‌م ده‌مانچه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری من ڕاگرتبوو، که ئه‌و منداله‌م ئێستاش هه‌ر ده‌ترسێ و له‌و کاته‌وه هیچ قسه ناکات، دوای ئه‌وه‌ی که من هیچ ئاگام له وه‌زعی خێزانم نه‌ماوبوو، چوونه لای خێزانم و ئه‌ویشیان به هه‌مان شێوه، پێیان گوتبوو که تۆ جاسوسی په‌که‌که‌ی و کار بۆ وان ده‌که‌ی، هه‌ره‌شه‌یان لێ کردووه، سمکۆ ده‌مانچه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ویش ڕاگرتووه و به زۆریش ده‌ستدڕێژییان کردۆته سه‌ری و فۆرمێکیشیان پێ پرکردۆته‌وه که ده‌بێ ده‌ست له من هه‌لبگرێ و هیچ پیوه‌ندی نه‌بێ له‌گه‌ڵم، ده‌نا ئه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاشکرا ده‌که‌ن و له‌سه‌ر سایته‌کان وێنه‌کانی بڵاو ده‌که‌نه‌وه، کۆمه‌ڵێک پێشنیاری پێکردووه که ئه‌گه‌ر ده‌ست له من هه‌ڵبگرێ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وی وڵاتی ده‌که‌ن. بۆ ئه‌و کاره‌شیان چووبوونه ئاسایش شکایه‌تیان له‌سه‌ر من تۆمار کردبوو که ده‌بێ ئاسایش من بگرێ.
ڕێنێسانس: ئه‌وان داوایان تۆمار کردبوو له‌سه‌ر تۆ؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له دژی من بوون هه‌تا سمکۆ چه‌ند جار لای خێزانم باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسان مێرده‌که‌ت ته‌سفیه بکه‌ین، ئه‌وه‌یش له ڕێگای خستنی که‌مێک تریاک بۆ ناو ماڵه‌که‌تان، دوای ئه‌وه‌ی به زۆر به خێزانم شکایه‌تی له‌من کردووه، که گۆیا من ئه‌شکه‌نجه‌م داوه، به‌و چه‌ند که‌سه‌ی گرتوویانه و ئیمزایان پێکردووه که تۆ ده‌بێ ته‌لاق وه‌ربگری له‌و مێرده‌ت، لای خێزانم به شێوه‌یه‌کی گوتوویه‌تی که ته‌لیفۆن بۆ کاک نێچیروان ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که داوات کردووه له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه دایه چێ لێبکه‌ین، خێزانم باوه‌ری کردبوو چون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر په‌که‌که بووه له کاتی خۆی له بنکه‌ی په‌که‌که له قه‌ره‌داغ ماوه‌ته‌وه، دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خێزانم له ماله‌وه هه‌لاتبوو چوو بوو بۆ بنکه‌ی ئاسایش و داوای یارمه‌تی کردبوو.
ڕێنێسانس: له بنکه‌یه‌ی ئاسایش چیان پێ گوتبوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: ئه‌وان هاتبوون بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی که خێزانم تێیدا زیندانی کرابوو، دواتر جه‌ماعه‌تی سمکۆ گووتویانه که هیچ نییه ئه‌وه کێشه‌یه‌کی خێزانییه و هیچ په‌یوه‌ندیی به ئێوه نییه، بڕۆن ته‌داخوولی ژیانی شه‌خسی خه‌ڵک مه‌که‌ن. دوای ئه‌و هه‌ره‌شه‌و گوره‌شانه ئێمه هیچ شۆنێکمان نه‌بوو که لێی بمێنینه‌وه بۆیه به ناچاری چه‌ند شه‌و له بنکه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا ماینه‌وه، ئه‌وانیش که ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێمه‌یان زانی تێگه‌یشتن که زۆر له دۆخێکی خراپ داینه و بۆمان به‌په‌رۆش بوون، پێمان گوتن که هیچ نییه.
ڕێنێسانس: ئه‌دی ئه‌وان به‌گشتی له‌گه‌ڵ تۆ کێشه‌یان هه‌بوو یان له‌گه‌ڵ خێزانت؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده: له ئه‌ساسدا له‌گه‌ڵ هه‌ردووکمان، له‌گه‌ڵ من زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که داوایان ده‌کرد بچمه ژێر رکێفی سمکۆ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌م له‌و کارانه‌ی که ئێستا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به گومانی ئه‌وه‌ی که من جاسوسم و په‌یوه‌ندیم به لایه‌نی تر، هه‌یه، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی خێزانم که ئێستا ئه‌ویش ده‌توانێ بۆخۆی قسه بکات بۆ ئێوه، که بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌و شێوه‌یه نزیکایه‌تیان کردووه دوای چی‌یان لێ کردووه، با ئه‌و بۆ خۆی قسه بکات، چون ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێ روونبکرێته‌وه، ماهییه‌تی ئه‌و جووره مرۆڤانه بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکرێن که به ناوی کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی چۆن سووکایه‌تیان به من و بنه‌ماله‌ی من کردووه.
ڕێنێسانس: دواتر ئێوه هیچ سه‌ردانی ئاسایشتان نه‌کرد بۆ ئه‌و کێشه‌یه، ئایا سکاڵاتان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه تۆمار کردووه؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده؛ نیگار مورادی: ئێمه چووینه ئاسایش و له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌موو شتێکمان له ئیفاده‌که‌ی خۆماندا باس کرد، له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا که چوون بووه و بۆچی ئه‌و سووکایه‌تیه‌مان پێکرا له لایه‌ن ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌وه، به‌لامه‌وه زۆر سه‌یر بوو که ئاسایش ته‌نیا گوتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی قسه‌مان کردووه، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکی ئێوه بنه‌وه، ئه‌وه وه‌لامی ئاسایش و دادگاکه بوو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه کێشه‌یه‌ی که بۆ من و خێزانم و منداله‌که‌م دروست بووه، به ئێمه ده‌ڵێن که برۆن به‌دوای ژیانی خۆتان بکه‌ون، کارتان به حیزبایه‌تی نه‌بێ هه‌موو حیزبه‌کان هه‌ر به‌و شێوه‌ینه و کۆمه‌ڵێک ئینسانی گه‌نده‌ڵ و پیاوکوژ له هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ماڵ و نامووسی خه‌ڵکی هه‌ژاردا‌ن.
ڕێنێسانس: له دادگا چیان پێ گووتن، ئه‌وانیش هه‌ر به‌و شێوه‌ی نزێک بوونه‌وه، یان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌و شه‌خسانه‌یان دادگایی کرد؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده؛ نیگار مورادی: هه‌ردووکمان چووینه لای پارێزه‌ر، هه‌ردووکمان به شێوه‌یه‌کی جیا باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان کرد له ئیفاده‌که‌ماندا، ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ش له‌و دادگاییه‌دا ئاماده بوون به‌ڵام ئێمه نه‌مانزانی چۆن له‌گه‌ڵ وان قسه‌یان کردووه.
ڕێنێسانس: داواکه‌تان له‌سه‌ر کێ تۆمار کردبوو، ئه‌ویش ئاماده بوو له رۆژی دادگایه‌که‌دا؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده؛ نیگار مورادی: له‌سه‌ر شه‌خسی سمکۆ بۆ خۆی. به‌ڵام ئه‌و له رۆژی دادگایه‌که‌دا ئاماده نه‌بوو.
ڕێنێسانس: بڕیاری دادگا چ بوو؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده؛ نیگار موردای: له دوای ئه‌وه‌ی که دادگاییه‌که ته‌واو بوو، ئێمه هیچ ئاگادار نه‌کراینه‌وه هه‌تا بزانین بڕیاری ئه‌و دادگاییه چ بوو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ته‌نیا ئه‌وه‌ندیان به ئێمه گوت که برۆن ئێتر که‌س کاری به ئێوه نییه.
ڕێنێسانس: بیستوومه دوای بڕیاری دادگا ئێستاش هه‌ر هه‌ره‌شه‌تان لێده‌که‌ن؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده؛ نیگار مورادی: ئێستاش هه‌ر به هه‌مان شێوه له ڕێگای ته‌لیفۆنه‌وه قسه‌ی ناشرین ده‌نێرن، ته‌له‌فوون ده‌که‌ن قسه ناکه‌ن، من ماوه‌یه‌که که ته‌له‌فوونه‌که‌م هه‌ر داخستووه له‌به‌ر ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی.
ڕێنێسانس: ئێستا ده‌تانهه‌وێ چ بکه‌ن، ئایا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن یان بڕیارتانداوه که به‌جۆرێک ئه‌و مه‌سه‌له‌ی یه‌کلابکه‌نه‌وه؟
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده؛ نیگار مورادی: ئێمه بۆ خۆمان هیچ ده‌سه‌لاتێکمان نییه که بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ین، به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌کی زۆرم هه‌یه له داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که چۆن به‌و شێوه‌یه پالپشتی له مرۆڤی پیاوکوژ ده‌که‌ن هه‌تا ده‌ستدڕێژی بکاته سه‌ر نامووس و ماڵی خه‌ڵک. ئێمه له کوردستان په‌نابه‌رین ده‌توانین چ بکه‌ن، ته‌نیا ده‌توانین له ڕێگای کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باس بکه‌ین با که‌س وه‌ک ئێمه تووشی ئه‌و مرۆڤه نه‌خۆشه نه‌بێت، ئێمه ده‌توانین چ بکه‌ین ئه‌وه بۆ خۆت وه‌زعی ئێمه ده‌بێنی که چمان به‌سه‌ر هاتووه، نان نییه بیخۆین، پاره‌مان نییه هه‌تا به‌دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌وین، پارێزه‌رێکی باش بگرین بۆ ئه‌وی مافی ئێمه پێشێل نه‌کرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌نوه‌ری مینه‌زاده خه‌ڵکی شاری بۆکانه و نیگار مورادیی هاوسه‌ریشی خه‌ڵکی کامیارنه، له سنه گه‌وره بووه و له‌وێش قۆناغه‌کانی خوێندنی هه‌تا ماسته‌ر ته‌واوکردووه. ئه‌ندامی په‌که‌که بووه و له‌وێش به "سه‌ما سۆران" ناسراوه.
له هێرشی یه‌کیه‌تی نیشتمانیدا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی قه‌ره‌داغ به برینداری گیراوه و دوای تیمارکردن له باشووری کوردستان نیشته‌جێ بووه.
تێبینی: پرسیاره‌کان به شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش له هه‌ردوو به‌شداره‌که کراوه و وه‌ڵامه‌کانیش هی هه‌ردووکیانه.
کارسازێکی ئێرانی: 37000
سیوحه‌وتهه‌زار دۆلارم داوه به سمکۆ یهزادنپهناڕێنێسانس نیوز؛ هه‌ولێر: کارسازێکی ئێرانی، که به‌ته‌مابووه به‌هاوکاریی سه‌رۆکی گرووپێک کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بنکه‌یه‌کی بازرگانی له هه‌ولێر بکاته‌وه، بانگه‌شه ده‌کات که سمکۆ یه‌زادنپه‌نا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 37000 دۆلاریدا گرتووه.
کارسازی ئێرانی "ڕه‌زا به‌قایی" له لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانسی ئاشکراکرد که، به‌ته‌ما بووه به‌هاوکاریی سمکۆ یه‌زادنپه‌نا بنکه‌یه‌کی فرۆشتنی که‌لوپه‌لی کاره‌با له هه‌ولێر بکاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له ڕێگه‌ی حه‌واڵه‌وه، بڕی 37000 دۆلاری بۆ سکرتێری یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان "سمکۆ یه‌زدانپه‌نا" ڕه‌وانه کردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و کارسازه ئێرانییه، که ئێستا بۆ به‌دواداچوونی کێشه‌که‌ی هاتۆته شاری هه‌ولێر، بڕیار بووه به شه‌ریکی له‌گه‌ڵ یه‌زادنپه‌نا شوێنێکی فرۆشتنی که‌لوپه‌لی کاره‌با له شاری هه‌ولێر بکه‌نه‌وه، که‌چی دوای گه‌یشتنی پاره‌که یه‌زادنپه‌نا وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌کانی ناداته‌وه.
"به‌قایی" له درێژه‌ی لیدوانه‌که‌یدا ئاشکراشیکرد: "سکرتێری گرووپی ناسراو به "یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕان"، له جیاتی کردنه‌وه‌ی شوێنی بازرگانی، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که گۆیا بازرگانی به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه ده‌که‌م و نێردراوی ئیتلاعاتی ئێرانم، له ئاسایشی شاری هه‌ولێر سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکردووم."
ئه‌و کارسازه ئێرانییه، وێرای ئاماژه به‌وه که ئاسایش به‌پێویستی نه‌زانیوه ده‌ستبه‌سه‌ری بکا، گوتیشی: له ئیفاده‌که‌مدا هه‌موو مه‌سه‌له‌که‌م باسکردووه.
ئه‌و قسانه‌ی کارسازه ئێرانییه‌که له‌کاتێکدایه که سمکۆ یه‌زدانپه‌نا، وێرای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه، ڕاشیگه‌یاند که ئه‌و به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی سکرتێری حیزبێکی کوردییه بازرگانی ناکا و هه‌ر وه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ڵ بنکه‌ی ناوه‌ندیی ڕێنێسانس ئاماژه‌ی پێ‌کرد "ئه‌گه‌ر بازرگان‌یش بکه‌م، به‌هیچ جۆرێک ئاماده نیم له‌گه‌ڵ فارس، عه‌ره‌ب و تورک بیکه‌م"
یه‌زادنپه‌نا هه‌روه‌ها، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێنێسانس ویستوویه‌تی ئه‌و هه‌واڵه ڕووماڵ بکا، ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی ڕێنێسانسی به سیخوڕ و نێردراوی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی داگیرکه‌ران زانی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کرد که، هه‌ر وه‌ک خۆی گوتی "خراپی به‌سه‌ر دێنێ".
له‌و بواره‌وه ڕوو له ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی ڕێنێسانس گوتی: "ئه‌تۆ ئێستا ئه‌منت نه‌ناسیوه، هه‌ر ئێستا بۆت دێمه سلێمانی و ده‌زانم چیت به‌سه‌ر دێنم."
سمکۆ یه‌زادنپه‌نا هه‌ر له‌و قسانه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنشی له ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی ڕێنێسانس کرد و به سیخوڕیشی زانی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له بنکه‌ی ناوه‌ندیی (ڕێنێسانس) له ستۆکهۆڵم، له لیدوانێکدا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵ، وێرای ئاماژه به‌وه که به‌هه‌موو توانایه‌که‌وه ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی ده‌پارێزێ، هه‌ڵوێستی سکرتێری یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستانشی به نه‌شیاو و هه‌رزه‌کارانه زانی. سه‌رچاوه‌که جه‌ختیکرده‌وه که سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان و ئاسایشی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار ده‌کاته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: هه‌ڕه‌شه‌کانی یه‌زادنپه‌نا، به‌ده‌نگی خۆی لای ڕێنێسانس هه‌یه ...