|
بۆ.. " ره‌ووف بێگه‌رد " به‌رده‌وام .. ته‌ڕ به‌گۆرانی و پڕ له سه‌ماو تازه بوونه‌وه ژیان.. که‌پڕه له خواحافیزی سابیر صدیق ئیتر به‌ساده‌یی خۆمه‌وه دوور‌و نزیک به‌ر له‌وه‌ی پایز بێته‌وه نیوه‌شه‌وێک دنیا مژه لای ڕاستی.. ڕیزه چنارێکی به ساڵاچووه‌وه دێمه‌وه که ته‌مه‌نیان بۆ منێکی په‌رشو بڵاو منێکی ماڵ له خه‌رابات منێکی دڵ له ده‌روێشان منێکی خه‌یاڵ پڵاو وا سانا.. مه‌زه‌نده ناکرێ هه‌ریه‌که‌یان نهێنی خۆی هه‌یه بۆ ناسینه‌وه سه‌ربوورده‌ی خۆی هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه هه‌ر یه‌که‌یان.. هیلاکبوون و سکاڵا‌و خه‌می تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌ر یه‌که‌یان.. په‌یوه‌ندییه‌کی کۆنی هه‌یه له‌گه‌ڵ زه‌وی و ڕووانینێکی قوڵی هه‌یه بۆ ئاسمان هه‌ریه‌که‌یان. ** ** ** ئیتر.. به‌رله‌وه‌ی پایز به پرتاو بێته‌وه نیوه شه‌وێک دنیا مژه لای چه‌پی ئه‌و جۆگه‌لانه‌وه دێمه‌وه که‌س سه‌رچاوه‌یان نازانێ و هه‌ریه‌که‌یان.. ناوێکیان هه‌یه بۆ خۆیان هه‌ر یه‌که‌یان ته‌فسیری خۆیان هه‌یه بۆ مه‌رگ و قانوونی خۆیان هه‌یه بۆ ژیان تا ئه‌و په‌ڕی دنیا ده‌ڕۆن ده‌ڕۆن و گۆرانی ده‌ڵێن و ئاوڕ ناده‌نه‌وه ده‌ڕۆن و دڵیان خۆشه‌و هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام.. منی شه‌ڵاڵ له عاره‌قه‌ی ژووان و منی ته‌ڕ له به‌یه‌کگه‌یشتنی فریشتانه منی پڕ به‌له‌یه‌کدابڕانی پایزی منی ته‌ژی له‌خورپه‌ی به‌هاری له کسپه‌ی خوداحافیزی منی ساده ساده‌تر له داڵغه لێدانی په‌پووله له بیر کردنه‌وه‌ی خاڵخاڵۆکه له‌هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت دێمه‌وه له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت.. له‌وێوه (( که خه‌رامان به‌به‌ر چایخانه‌که‌ی ڕه‌حیما تێده‌په‌ڕی و چاکان تامی ڕێواسیان ده‌دا چایخانه‌که پڕ ده‌بوو له بۆنی لیمۆ )) هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌وێوه.. له‌وێوه دێمه‌وه سه‌رۆک که ڕۆژێ له ڕۆژان له‌وێدا سه‌د که‌ڕه‌ت دڵتان شکاندووم ڕۆژێ له ڕۆژان له وێدا بۆ یاری ڕێگاکانتان لێونده‌کردم بۆ خۆشی کلیله‌کانتان لێده‌شاردمه‌وه چه‌ند سه‌یر بوو له‌وێوه به‌یانیان ده‌چووین بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ چه‌ند خۆش‌بوو ئێواران هه‌ر له‌وێوه ده‌گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر مێزی دانووسان و به پێکێک ئاش ده‌بووینه‌وه چه‌ند خۆش‌بوو هه‌ر هیچ نه‌بێ له وێوه.. دێمه‌وه.. ** ** ** ئیتر من منێکی بێنوور منێکی دڵ له چه‌ند هه‌وار ماڵ له شه‌وی ده‌یجوور ئیتر من منێک که له کۆترێکی که‌ڕو لاڵ ده‌چووم له گه‌ڵ هه‌ستکردن به‌ڕاڕایی و به گوناح و له گه‌ڵ غوبارێکی ووشکدا له په‌نجه‌ره‌کانی پایزه‌وه هه‌ڵهاتم به‌ڵام ئێستا ئه‌مێستا من که‌ڕه‌نگی سه‌فه‌رو که‌تامی سه‌راب و که‌بۆنی گیای بڕاوم گرتووه به‌ر له‌وه‌ی پایز بێته‌وه له ده‌ره‌ی به‌هاره‌وه دێمه‌وه دواجار قسه‌یه‌ک هه‌یه له‌سه‌فه‌را فێری بووم که‌له‌قسه‌ی " مه‌ولانا " ناچێ به خه‌یاڵی هیچه‌وه گمه‌یه‌ک هه‌یه له‌سه‌رابا فێری بووم ته‌نانه‌ت.. له گمه‌ی شیعری " نالی " ناچێ به چۆڕێ میهره‌بانی و به تۆسقاڵێک غوربه‌ته‌وه دواجار به‌وێدا به‌لای ڕیزه چنارێکی به ساڵاچودا که ڕۆژێ له ڕۆژان له‌وێدا ئێوه به‌ڕاستی غه‌درتان لێده‌کردم من به درۆوه له دڵی خۆمدا ده‌تۆرام به ئاشکرا سه‌د که‌ڕه‌ت دڵتان ده‌شکاندم من به دزییه‌وه له دڵی خۆمدا ده‌گریام دوا جار به‌وێدا به‌و ڕێیانه‌دا دێمه‌وه که‌س ڕچه‌ڵه‌کیان ناناسێ ده‌مگه‌یه‌ننه‌وه باخ و ده‌مده‌نه‌وه به‌ر هه‌تاو به‌و تووله ڕێیه‌دا دێمه‌وه سه‌رۆک بیرته که‌هه‌ر خۆم و کۆڵه پشتێک مه‌راق و چه‌ند چرکه‌یه‌کی هه‌ڵبژارده‌و میتۆدێکی ئاغرانه‌ی پێوه‌ده‌چووین به‌وێدا به‌و لا ڕێیه‌دا که‌هه‌ر خۆم و جه‌ڕه‌یه‌ک شه‌راب و چه‌ند دانه هه‌نار و حۆرییه‌کانمی پێوه‌ده‌چووین به‌وێدا به‌و نشێوه ڕێیه‌دا دێمه‌وه که‌هه‌ر خۆم و لایتێکی قه‌ڵه‌می و گۆرانیه‌ک به کزی و به‌ختێکی ڕه‌شتاڵه‌ی پێوه ده‌چووین له‌وێدا.. له‌سه‌ر ڕیتمی فیکه‌کێشانێکی بێهوده دواجار سه‌مایه‌ک هه‌یه ده‌یکه‌م که ئاخرین سه‌مای عومره به دنیایه‌ک غه‌ریبییه‌وه دوا جار سه‌رۆک قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌یڵێم که ئاخرین قسه‌ی عه‌شقه به دنیایه‌ک مه‌حزونییه‌وه به‌هاری یۆتۆبۆری 2005 |