|
په‌یڤ نزیکه‌ی 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌که‌مین شیعرم ( تۆ هه‌وریت و بارانی خه‌م ) له گۆڤاری (به‌یان) ی ژماره 25 ساڵی 1975 بڵاوبۆوه. له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر فرسه‌خێ من دوای شیعر که‌وتوم و فرسه‌خێ ئه‌و دوای من که‌وتووه .. یا به‌شێوه‌یه‌کی تر .. ساڵانێک من ئه‌وم نووسیوه‌ته‌وه ساڵانێکی دی ئه‌و منی نووسیوه‌ته‌وه، هه‌ندێ جاریش ناوبه‌ناو ، له‌ناو کێشمه‌کێش و ململانێ و هه‌راو هوریای ڕۆژگارو زه‌مه‌ن و قه‌ده‌ردا له‌یه‌کتر بزر بووین . به‌ڵام له‌هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت و به‌هه‌ر ده‌رده سه‌ریه‌ک بووبێت سه‌رئه‌نجام یه‌کتریمان دۆزیوه‌ته‌وه و تا هه‌نووکه ۆێکه‌وه ڕێده‌که‌ین . نزیکه‌ی 30 ساڵه به‌بێ ده‌نگی له خانه‌ی خه‌می خۆما له‌گه‌ڵ شیعردا ژیاوم له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا زۆر که‌م هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌و بردنه پێشه‌وه‌یا‌نم داوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه ... ده‌توانم بڵێم له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ( تۆ هه‌وریت و .. چا کڵاو .. هه‌ندێ شیعری دی که بیرم نه‌ماون له گۆڤاری به‌یان و هاوکاری و تریفه‌ی لاواند اله ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکاندا بڵاوبوونه‌وه . ئیتر من کپ و خامۆش و دووره په‌رێز تاناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان که یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه شیعرم به ناوی (باهۆز) له گوندی (یاخسه‌مه‌ر) چاپخانه‌ی (عبدولخالق مه‌عروف ) لای یه‌کێتی نووسه‌رانی شاخ به چاپ گه‌یاند . له‌وێ به‌دواوه به‌رده‌وام شته‌کانم له‌گۆڤاری گزنگ و نووسه‌ری چیا‌و نووسه‌ری کوردوستانی شاخدا بڵاوده‌بوونه‌وه . پاشان کۆمه‌ڵه شیعری دووه‌مم به‌ناوی ( بوومه‌لێڵ ) له سه‌قز به‌ژماره‌یه‌کی که‌م به چاپ گه‌یاند له‌ساڵی 1988 دا .. وه‌هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا قه‌سیده‌یه‌کی درێژ به ناوی ( غوربه‌ت سه‌ری سپی کردم ) به‌هه‌مان شێوه له سه‌قز چاپ کرد . ئه‌مانه له‌به‌ر دووری‌و که‌م ژماره‌یی و ده‌ست کورتی له هونه‌ری چاپ کردنیان وه‌ک پێویست نه‌گه‌یشتن ... دواتر له ساڵی 1997 کۆمه‌ڵه شیعری ( هه‌ناسه حه‌رامه‌کان ) م چاپ کرد . ئێستا ئه‌وه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ده‌خوێنیته‌وه مشتێک له خه‌روارێکه و یا هه‌ڵبژارده‌یه‌که له‌و کۆمه‌ڵه شیعرانه و له‌گه‌ڵ چه‌ند شیعرێکی بڵاو نه‌کراوه که زۆربه‌یانم له غوربه‌تو دووریدا نووسیوه .
له‌کۆتاییدا 30 ساڵ ته‌مه‌ن 30 ساڵ ئه‌زموون قسه‌ی زۆره وه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ لێره‌دا ڕه‌نگه ئه‌مه‌نده به‌کار بێت ... گه‌ر ده‌فه‌ت بڕه‌خسێ به‌هیوام به‌نووسینێکی تایبه‌ت به‌شی هه‌ره زۆری قسه‌کانم بێژم.. سوپاس سابیر |