|
میحنه‌ت سابیر صدیق وا چه‌ند ڕۆژێکه خه‌یاڵی کچێ بۆته ڕه‌شه‌بای دوای به‌فر بارین دارێکی ڕووتوو گه‌ڵا وه‌ریوی به‌رده‌م ڕه‌شه‌با له باڵای له‌ڕ و غه‌ریبم ده‌چێ * ڕۆژانی زستان جار جار تیشکی خۆر سه‌ر ده‌رده‌هێنێ و نیگای نه‌رم ومات ده‌بڕێته کۆشی سه‌رزه‌مینی چڕ جوانی ده‌به‌خشێ به لووتکه‌ی سپی و له بناریشدا هه‌ر هه‌ڵده‌له‌رزێ دارستانی سڕ دڵم دارستان سه‌ر لووتکه‌ی خاڵ خاڵ هه‌ور ده‌فته‌رمه‌و شیعریشم بۆته بارانی زوخاو * کوانێ دڵه‌کوم! زستانی جاران ئائه‌و شه‌وانه‌ی به‌فر ده‌باری بێخه‌م و شه‌وگه‌ڕ وه‌کو سه‌رسه‌ری چه‌ند ماڵ ده‌گه‌ڕایت بۆ به‌زم و یاری!؟ * کوا ئه‌و زه‌مانه‌ی که"کانی ئاسکان" مه‌یدانی "مه‌شق" و "جرید بازی" بوو تابووتی مه‌رگه جێنزرگه‌ی "وه‌یس" جاران سێبه‌ری عه‌شق بازی بوو * کوانێ دڵه‌که‌م! کوا ئه‌و زه‌مانه تۆ بڵێێ "نالی" بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بخه‌مه سه‌ر ڕانی شیعری و ئائه‌م ڕۆژانه‌م بیر بچێته‌وه! * دڵ هێنده‌ی سێو‌ێ زه‌مین پڕ کێشه‌ی ئاڵۆز و چڕ چڕ سه‌ر ده‌روێشێکی په‌تیاره‌و وێڵی شوێنپێی "حه‌قیقه‌ت" شه‌که‌ت و ماندوو کاس و گێژ و ووڕ * ئاخ ده‌من چی بکه‌م وا چه‌ند ڕۆژێکه خه‌یاڵی کچێ بۆته چه‌مێکی پڕ له نهێنی و گریان و میحنه‌ت دارێکی زه‌ردی گوێ چه‌می غوربه‌ت له دڵی په‌ست و زگارم ده‌چێ شارباژێڕ 1986 |