|
شه‌وی یه‌ڵدا سابیر صدیق که شه‌و دێت و بوخچه‌ی ڕه‌شی به‌سه‌ر شارا ده‌کاته‌وه تۆ ده‌بیته ئازارێکی سپی پۆش و به سه‌ر پێڵوی چاوه‌کانما دێیت و ده‌چیت .. له سووتان و کشانی ئه‌ستێره‌کان چیده‌زانی بۆ له‌دایک بوویت! بۆچی ده‌مریت! ئه‌و مرۆڤه‌ی خه‌می نه‌بێت دار‌و به‌رده له نێوان .. له‌دایک بوون و مردنتا چ خه‌مێکت هه‌ڵگرتووه؟ * * * سروشتی شه‌وی شاری ئیمه ترسناکه و پڕ ئازاره کێ عاشقه کی تامه‌زرۆی جێژووان و ماچی یاره هه‌ر ئێواره‌ی لێدا‌هات ده‌بێت به‌رگی جه‌نگ له‌به‌رکات ئه‌و مرۆڤه‌ی خه‌می نه‌بێت دار‌و به‌رده یا خه‌مخۆربه یا ئه‌وه‌تا ده‌ست له یه‌خه‌ی ده‌ستگیران وزه‌وی به‌رده سلێمانی 1980 |