|
ده من چیبکه‌م* سابیر صدیق له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌ستگو‌شینا من زریانی ئائه‌م کۆچه‌م له‌به‌ر چاو بوو که‌وا ئه‌مشه‌و باڵا له‌ڕ و زگاره‌که‌م له‌به‌ر ده‌میا هه‌ڵده‌له‌رزێت * کۆچت بۆته ته‌وقی مه‌رگ و له گه‌ردنم نا‌بێته‌وه تۆشده‌ته‌وێ له ده‌فته‌ری عه‌شق و یادی یه‌کتریدا کاڵبینه‌وه ده‌من چیبکه‌م سه‌رم سه‌خته‌و به‌رگه ده‌گرم پاش کۆچی تۆ له گه‌ڵ کۆڵێ خه‌ما نامرم * چه‌ند دوور بڕۆیت چه‌ند چه‌م و شاخ جێبهێڵیت چه‌ند ووشکه هه‌رد به گاسنی کۆچ بکێڵیت به مناڵی له زۆزانی سنگی منا گه‌وره بوویت و له قووڵایی زامه‌کانما چاوه‌کانت کرانه‌وه گریانی من سه‌وزی کردی * ده‌من چی بکه‌م که ئه‌ستێره له ئاسمانی خۆی بێزاره شاعیر له شه‌و ده‌ریا ڕقی له که‌ناره ده‌من چی بکه‌م که‌وا ئه‌مشه‌و گوڵتامه‌زرۆی ماچی خاره ده‌من چی بکه‌م ( گه‌ر خه‌تای منه ببم شێت و وێت گه‌ر خه‌تای تۆیه خێر نه‌یه‌ته ڕێت ) 1979 * ده‌من چیبکه‌م / ئه‌م شیعره بوو دوای ده‌سکاری کردنێک بوو به شیعری ( ست خه‌رامان ) و گۆرانی ( حمه ڕه‌وف که‌رکوکی ) |