|
خه‌رامان سابیر صدیق زریانیکه که‌س نایناسێ ئاڵاوه‌ته باڵای گڕی کوانوی سه‌رم نه ئه‌وه‌تا ئه‌م خامۆش بێ نه ئه‌وه‌تا ئه‌و کپببێ.. ( چرا خامۆش بێ دڵ خامۆش نابێ عه‌شقی خه‌رامان فه‌رامۆش بانێ)* هۆ خه‌رامان به خۆم نییه شه‌خته ڕێگای پڕ له زامم گرتۆته به‌ر فریشته‌ی خێر چاوه‌ڕێمه که مانگ وون بوو کۆچێده‌که‌م له پرچی تۆ درێژترو له چاوا‌نت ئاڵۆز تر بێت بیرت نه‌چێ چاوه‌کانت دوو په‌نجه‌ره‌ی سه‌ر کۆڵانی ڕه‌شوو ڕووتی ئه‌م ووڵاته‌ن گه‌ر نه‌مام و نه‌هاتمه‌وه نه‌هێڵی ته‌م بیان گرێ گه‌ر نه‌مام و نه‌هاتمه‌وه 1979 |