|
بارانی خه‌م* سابیر صدیق تۆ هه‌وریت و بارانی خه‌م به‌سه‌ر مندا ده‌بارێنی ڕه‌شه‌بایت و گوڵی جوانیم له به‌هاردا ده‌وه‌رێنی وه‌ک تارمایی مردن وه‌های بزه‌ی شادی‌م ده‌تۆرێنی هه‌وره برووسکه‌ی گڕاویت په‌ڕه‌کانم ده‌سووتێنی وه‌ک گێژاووی ناو گۆمێکیت دێڕه‌کانم ده‌خنکێنی له تیشکی ڕۆژ به‌هێزتری چاوه‌کانم ده‌ترسێنی نه‌ء .. گیانه‌که‌م ئه‌مانه نیت زۆردارێکی بێ به‌زه‌ییت ووشه‌ی جوانی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر لێوم ده‌تاسێنی سلێمانی 1975 * له ژماره25 ی گۆڤاری به‌یان ی ساڵی 1975 بڵاوبۆته‌وه |