|
خولیا سابیر صدیق له پێچپێچه‌و ته‌مو مژی هه‌ناسه‌ی په‌ستی زستانه‌وه به‌ڕێکه‌وتی ته‌می چاو و خه‌می کۆڵت تابلۆیه‌ک بوون خولیای سه‌رت وعه‌شق و دڵتیان به گوێێ چه‌م و شاخ و هه‌ورا..ده‌چرپاند ئه‌وه‌نده وورد ئه‌م سرووشته‌ت ده‌خوێنده‌وه هه‌تا فێر بوویت ( شه‌سته باران چۆن داده‌کا؟ ئه‌و چیایه چۆن سه‌وز ده‌بی! کانی بۆچی..! ده‌ته‌قێت و ووشک ده‌کا و ووشک ناکا! بۆچی؟ وه‌رزێ نییه داری ژاڵه تیایا بمرێ که‌چی مرۆڤ ده‌بێ بمرێ) * من زوو زانیم په‌ڕه‌سێلکه‌ی ڕۆحی"حاجی قادر" بوویت و قورئانه‌که‌ی "نالی" و "خانی" له سنگتا بوو من ده‌م بینیت ترووسکه‌ی قین له چاوتا بوو نێڵه نێڵی ئاگری تۆڵه‌ی ڕه‌ز و باخی سوتێنراوی ئه‌و بناره له ده‌نگتا بوو من زوو زانیم هه‌ر به ته‌نیا خۆشه‌ویستی ناو ئه‌شکه‌وتوو پاڵ ده‌وه‌نت له دڵا بوو سلێمانی 1976 |