|
له ژێر سێبه‌ری گا به‌ردێکدا سابیر صدیق کاتێ هاتی له‌گه‌ڵ قاقای پێکه‌نینا خۆت هاویشته نێو باوه‌شم لێت پرسیم: بۆ وا ماتی؟ ئه‌مشه‌و جه‌ژنی له‌دایک بوونی منه گوێزه‌بانه، نوقڵی لێوم بۆهێناوی ها شیرینی خۆشه‌ویستی لێبچێژه وورده وورده دوگمه‌ی سنگت ترازاندو ووتت هانێ دوو بێستانی مه‌مکه‌کانم به‌سه‌ر هاتی ڕابووردووتی تیا بنێژه * سه‌رت نووسان به سنگمه‌وه وویستت باسی دوو سال دووری بگێڕمه‌وه وویستت باسی: خوێن خواردن و خاک سووتان و کوێر بوونی خوا بگێڕمه‌وه ده‌نگێ هات و ڕای په‌ڕاندم که سه‌یرمکرد ژێر سێبه‌ری گا به‌ردێکه‌و بۆ سه‌ر خه‌وێ سه‌ر وه‌سه‌ر ئه‌ژنۆم نابوو له جیاتی تۆش تفه‌نگه‌که‌م له کۆشما بوو سلێمانی 1976 |