|
"کۆڤان" یا "کامه‌ران" ( کامه‌ران به‌سه‌رهاتێکی گرنگ و، چیرۆکێکی گه‌وره بوو ده‌بوو له‌گه‌ڵ خۆکوژیه‌که‌یدا بنووسرایه‌ته‌وه) سابیر صدیق پاڵێتێک و تیوپێک و فڵچه‌یه‌ک.. په‌ڵه‌یه‌ک خوێن گرێی دابوون هه‌ر له‌به‌رگی ڕۆمانێکی پڕ نهێنی سه‌ده‌یه‌کی ڕزیو ده‌چوو * پاڵێت ووتی: من کۆگه‌ی تیشکی چاوی مناڵێکی حه‌په‌ساوی له پاش گرمه‌و بۆردومانم * تیوپ ووتی: من ڕه‌نگی دیمه‌نی پاش سووتاندنی شۆخه گوندی کوردوستانم فڵچه ووتی: من ئاوێنه‌ی زکری دڵی شه‌هیدانم من" کۆڤان"م من زمانی خه‌ون و خۆزگه‌ی "کامه‌ران"م مالوومه 1987 |