|
ستیللایڤ ( "به‌کری " خطاط به‌کری هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه بۆ هه‌میشه له زهنی مندا ده‌مێنێته‌وه ) سابیر صدیق سه‌رت چوارده‌وری گیراوه هه‌ور.. ده‌یه‌وێ بیکاته خه‌و با.. ده‌یه‌وێ بیڕفێنێ و وه‌ک پۆسته‌ری شه‌هیدێک به‌دیواری مزگه‌وتێکدا دای بکوتێ ** ** ** + سه‌رت له‌ده‌ست ئه‌م بایه ده‌رناچێ ئه‌م بێده‌نگیه زۆر له‌دڵت گه‌وره‌تره - هیچ مه‌هه‌ژێ دڵ بێشه‌یه بێده‌نگیشم له چاوی ئافره‌تێکی ئه‌سمه‌ر ده‌چێ ئێواره‌یه‌کی جیوه‌یی کۆچی کرد و که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ ئه‌چێ ** ** ** خه‌ونه‌کانت هه‌ڵگره شه‌وێکی بێده‌نگ له چه‌قی دووڕێیانێکدا بۆ کۆته‌ره دارێك یان بۆ تاشه به‌ردێکی بگێڕه‌وه ** ** ** خه‌ونه‌کانم هه‌ڵگرتووه دڵم به‌سه‌مفۆنیای سروشته‌وه لکاندووه نیگام به گۆی مه‌مکی ئافره‌ته ئه‌سمه‌ره‌که‌و پایزێکی هه‌میشه‌یی گۆشکردووه ** ** ** لێتان دوورده‌که‌ومه‌وه شوێن پێکانی ده‌دۆزمه‌وه سروشت له پاشکۆما سوار ده‌که‌م به شوێن بۆنی " تیرۆزه"که‌ی سه‌ر سنگی و هه‌ناسه‌یدا سه‌ر هه‌ڵده‌گرم شه‌وێکی بێده‌نگ له چه‌قی دووڕێیانێکدا تێر له ئامیزی ده‌گرم خه‌ونه‌کانمی بۆ ده‌گێڕمه‌وه تارماییه‌کی سپی به‌فر ئاسا له‌به‌ر نیگای حه‌په‌ساویا ده‌توێنمه‌وه پێی ده‌ڵێم: هیچ مه‌هه‌ژێ هه‌موو شه‌وێ سه‌عات دوانزه ئه‌م ده‌نگه ترسناکه هه‌یه لووره‌ی بکوژو کوژراوانی ئه‌م شه‌ڕه به‌ده‌یه "به‌سه‌ر کردنه‌وه‌یه‌کی خێراتر" سه‌رت چوارده‌وری گیراوه هه‌ور ده‌یه‌وێ بیکاته خه‌و با ده‌یه‌وێ بیڕفێنێ * خه‌ونه‌کانت شه‌وێکی بێده‌نگ له چه‌قی دووووووووو... ووتم: لێتان دوور ده‌که‌ومه‌وه به‌شوێن بۆنی هه‌ناسه‌یدا سه‌ر هه‌ڵده‌گرم شه‌وێکی بێده‌نگ له‌چه‌قی دوو ڕێیانێکدا ده‌یدۆزمه‌وه هه‌ر له‌دووره‌وه بانگ ده‌کا وه‌ره ده‌زانم هێشتا خوماری شه‌وی ئێره.. ئه‌م جێیه بێژانه سه‌ره نه‌بازنه هه‌یه نه خه‌و نه مردن نه بازنه هه‌یه نه خه‌و نه‌مردن * * * ده‌چمه پێشه‌وه ده‌ڵێم: خومار نیم کاس و تاساوی مه‌رگی ناوه‌ختم پاڵتۆ سه‌وزه‌که‌م ده‌که‌مه به‌ری و جگه‌ره‌یه‌کی بۆ ڕۆشنده‌که‌م پێی ده‌ڵێم: ( به‌کر) کۆچی خێرت بێ من ده‌بێ جارێ له‌ناو ئه‌م ده‌نگه زبر‌و گڕانه له ناو ئه‌م نیگا سارد‌و سڕانه بمێنمه‌وه من ده‌بێ جارێ ب مێ ن مه‌وه قه‌ره‌داخ 1987
|