|
کابوس سابیر صدیق هه‌وا سارده کات: کابووسه رۆژگار ده‌می ژه‌نیوه‌ته ناو برینم من برینم!؟ یا ئازار و ژانه سه‌رم یا جگه‌ره‌ی نێوان په‌نجه‌ی سه‌رقافڵه‌چی ڕێی قه‌ده‌رم * * * کزه‌بایه ئاسمان گرژه ڕۆژگار ده‌می ژه‌نیوه‌ته ناو برینم کات: برینه ته‌مه‌ن: زه‌رده‌خه‌نه‌ی نێوان گریه‌و پێکه‌نینه باوکم: سۆفییه‌کی نه‌ناسراوه ووڕوکاسی عه‌شقی خاکه دایکم: ئافره‌تێکی بێسه‌واده ده‌روون پاکه من: ئاخێکی گه‌رووی مێژووم تۆ: کۆته‌ره‌ی چوا ڕێیانی چاوه‌ڕوانیت من: کۆرپه‌له‌ی منداڵدانی بای قه‌ده‌رم تۆ: زامێکی ساڕ‌ێژ نه‌بووی دڵی زه‌ویت تۆ: ڕه‌نگه هیچیان نه‌بیت "من" یش : جگه‌ره نیم بابایه‌کی قه‌له‌نده‌رم گه‌رچی ئاسمان گرژ و مۆنه و کزه بایه زۆر بێزارم ئاله‌م پاڵتۆ قورس و ڕه‌شه که‌وا ئه‌مشه‌و کردمه به‌رم مالوومه 1987 |