|
کۆکتێل سابیر صدیق + ئه‌م پێکه بۆ به‌رده‌م مو‌نه‌سه‌ی کۆنگره زۆر خه‌سته - نۆشیکه.. خه‌ستترت نه‌دیوه گه‌لێک جار من دیومه ئه‌وه‌نده عاره‌قه‌ی ڕه‌شوڕووت گوشراوه له بنی پێکێکدا بۆ کۆکتێل دانراوه * * * + تۆ بڵێی! ئه‌مڕۆ ئه‌م ڕه‌هێڵه‌و لێزمه‌یه تینوێتی ناخی خاک بشکێنێ! - زۆر خه‌مته + ... - نازانم! * * * - ئه‌فیونی ڕووناکی مۆمه‌که‌ی دوێنێ شه‌و ماڵی چه‌ند په‌پوله‌ی وێران کرد! ئه‌ی ئه‌م شه‌و ئه‌فیونی ڕووناکی ئه‌م مۆمه چه‌ند عاشقه په‌پووله له یه‌کدی جیا ده‌کا!؟ * * * + هیچ شتێک ده‌رباره‌ی هیچ ئایدۆلۆژییه‌ک نازانتیت - جا چیه بۆ خه‌مته!؟ ئه‌ستوور بم یا باریک مر‌ۆڤم ژووره‌که‌م ڕووناک بێت یا تاریک مر‌ۆڤم به‌یانی... هه‌تاو بێت یا هه‌ور با هه‌ڵکا یا باران ببارێت یا به‌فر مر‌ۆڤم * * * ئه‌ی مرۆڤ له زنه بچوکتر له ده‌ریا گه‌وره‌تر ئه‌ی مرۆڤ له ده‌ریا گه‌وره‌تر له زنه بچوکتر نۆشیکه خه‌ستترت نه‌دیوه ق قه‌ره‌داخ 1987 |