شه‌یپوور


سابیر صدیق

گڤه‌ گڤی با و

هاژه‌ی چه‌مه‌که‌

چۆن بوون به‌ سه‌دای شه‌یپووری مردن

وای دڵی من و

ئاگردانه‌که‌ی

نه‌نه‌"مروه‌ت"م ، هه‌ر له‌یه‌ک ده‌چن

   *

تاکو دوێنێ بوو

پڕ بوون

له‌ سکڵ و گڕ و تروسکه‌

ئه‌مڕۆ سارد و سڕ

بێ تین و کڵپه‌

دوور له‌ چریسکه‌


قه‌ره‌داخ   1987

Hosted by www.Geocities.ws

1