|
کسپه سابیر صدیق شه‌و ڕاشکابوو له په‌نجه‌ره‌وه نیگای مه‌ستم دی سه‌گێک لاته لات ده‌گه‌ڕا بۆ قووت بایه‌ک هه‌ڵی کرد گه‌ڵایه‌ک وه‌ری خونچه‌یه‌ک پشکووت ** ** ** شه‌و ڕاشکابوو شار نووقمی خه‌و بوو تانجه‌رۆ ماندوو وه‌نه‌وزی ده‌دا ته‌نها شاعیرێک ئێشکچی شه‌و بوو ** ** ** ته‌نها شاعیرێک له‌سه‌ر مه‌زاری چه‌ند په‌پوله‌یه‌ک ده‌دوا به چرپه له تاریکیدا چاوی ده‌سوتاو دڵی دابوه به‌ر کزه بای کسپه دڵێک چۆن دڵێک وونجڕ وونجڕ بوو له‌حه‌سره‌ت ڕه‌شی ڕه‌فته‌ی سه‌ر گوڵێک قه‌ره‌داخ 1987 |