|
له پشت کێوه‌وه بۆ محمه‌د عمر عوسمان سابیر صدیق گه‌واڵه‌یه‌ک دێت به‌ری خۆر ده‌گرێت جه‌مسه‌ری ئاسمان دێنێته‌وه یه‌ک بایه‌ک هه‌ڵده‌کا باران داده‌کا سیمای گه‌ش ده‌بێت سکڵی چه‌ند شعریک ده‌گه‌شێته‌وه باران و هه‌ور و گڤڤه‌ی ڕه‌شه‌با گه‌ردوون ده‌که‌نه تۆپێکی خڕ‌و ده‌یهێننه ناو ژووره‌که‌یه‌وه ** ** ** پایز وه‌ک سیمای پایز وه‌ک ناخی ڕووت و ساده‌یه پایزان گه‌ڵا و چرۆ و گوڵ ده‌گرێ باخی ئه‌ندێشه‌و بێستانی ئاخی ** ** ** پایزی خۆشوویست پایزی په‌رست له‌به‌ر خاتری چاوان و قژی بایه‌ک شه‌رابی سکاڵای ڕشت و "گوڵه"خان ڕه‌نجاو سه‌رنجی نه‌دا له لووتکه‌ی عه‌شق و له ته‌مومژی ** ** ** دایکی ژنێکه سه‌وادی نییه دوێنێ ئاگری به چه‌ند شعرێکی ئه‌و کردبۆوه پێی‌ووت دایه گیان میوان ئازیزه دڵی غوربه‌تی و ئاره‌زووی وێڵی ئه‌م میوانه‌ی خۆت له‌پای چی سووتان ** ** ** ئای له‌سه‌ر کورسی ڕه‌قی چایخانه‌و له‌که‌ناری ڕێ چه‌نده گریاو کوڕوزایه‌وه بۆ کۆچی کچێ به‌نیازی ئه‌وه‌ی خۆی بخڵافێنێ و دڵێکی مردووش تاوێ بهه‌ژێ له‌به‌ختی به‌دو سیا چاره‌ی "که‌سێ نه‌بوو که‌س" هه‌ر ته‌نها خۆیی و جگه‌ره‌که‌ی بوون به‌یادی چرپه و ئۆخه‌ی سه‌ر سینه‌ی ده‌سووتان و به‌س ** ** **
ئه‌ی دنیای پشتکێو پشتکێوی سه‌خت و چڕ و گه‌ردن که‌ش پشکێوی که‌ندو کۆسپ و کێزره‌ی ڕه‌ش تۆ بڵێی له‌ژێر تاشه به‌ردێکدا جێگه‌ی پیاوێکی نامۆبێته‌وه تۆ بڵێی ئاخۆ! له گوێ ڕووبارێ یا له ژێر سایه‌ی داره به‌نێکتا دڵێکی مردوو زیندوو بێته‌وه ده‌مه‌و ئێواران شنه‌یه‌ک هه‌ڵکاو "ته‌می دوو دڵی و هه‌وری خۆکوشتن له دڵ و سه‌ریا بڕه‌وێته‌وه" گوندی هه‌رگێنه 1987 |