|
پێنجی هه‌شت 5/8 سابیر صدیق له ئاسه‌واری خۆڵه‌مێشی و ئایدیای دان کلۆرو بۆکڕوزی شارستانیه‌ت له‌گومان و له کۆچ و با له جگه‌ره و مه‌ی و ئافره‌ت له یه‌که‌مین و ئاخرین گزنگه پلیشاوه‌کان له زه‌به‌لاحترین هیچ دیتان چۆن پڕ پڕ بووم! دیتان له نێو ته‌می شین و سپی غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی به‌فیڕۆ چووی باڕه‌که‌دا وه‌ژوور که‌وتم ئێوه ئاقلانه ده‌دوان و جگه‌ره‌کانتان داده‌گیرسان ئاقلانه‌تر ده‌خه‌نین و پێکه‌کانتان ده‌خوارده‌وه من.. مه‌ستانه وه‌ده‌ر که‌وتم مه‌ستانه تر ده‌گریام و سه‌رو سیمام له ڕه‌شه‌با ڕێوڕۆشتنم له چه‌خماخه ده‌شارده‌وه به‌رد بوومایه له‌شه‌وێکی قێزه‌ووندا ده‌توامه‌وه له‌ته‌مێکی دڕکاویدا بزر ده‌بووم به‌ڵام دیتان چ پاڵه‌وانێکی سه‌ما له‌سه‌مای چاوه‌ڕوانیدا چ سه‌نتوور ژه‌نێکی باڵا بووم له گۆرانیه‌کانی فیراقدا ** ** ** ئه‌م شانۆیه ده‌ناسمه‌وه ئالێره‌وه ده‌ستم پێ‌کرد سه‌عات سفرو یه‌ک ده‌قه بوو خه‌ونه کامڵ بووه‌کانم له گه‌ڵ سه‌مای مه‌مکی کجه قه‌یره‌کانا به‌یه‌کگه‌یشتن له‌له‌زه‌تی بارانی په‌ڵه‌دا غه‌رق بوون ئه‌و زه‌مانه عه‌شق شه‌پۆلێکی سه‌ده‌فی بوو به میهره‌وه سه‌ری ده‌کرده سه‌ر ڕانی ژنه چاو باشقه‌ڵه‌کان و ختووکه‌ی دڵنیایی له‌دڵی پیاوه ڕه‌به‌نه‌کانا ده‌ڕوان ئه‌ی خوایه گیان وه‌ره ئیمشه‌و وه‌ک که‌روێشکێکی سپی خرپن له‌په‌نجه‌ره شکاوه‌که‌وه ته‌ماشامکه ته‌ماشا.. له‌سه‌رابی دروشمه سیاسیه‌کان و وه‌فای پیاوه حه‌شه‌ریه‌کانا چ قوومارچیه‌کم لێده‌رچوو ** ** ** ئه‌م شانۆیه ده‌ناسمه‌وه ئالێره‌وه له گه‌ڵ سه‌مای مه‌مکی کچه قه‌یره‌کانا به‌یه‌کگه‌یشتن له‌له‌زه‌تی بارانی په‌ڵه‌دا غه‌رق بووین ئه‌و زه‌مانه عه‌شق مه‌یته‌رێکی نوورانی بوو سه‌ری له‌یاساکانی بازنه‌و بنه‌ماکانی شیعر ده‌رده‌چوو ده‌تگووت باوکی خه‌رامانه وه‌فا له چاوی ده‌باری وای ئه‌و زه‌مانه عه‌شق ئای ئه‌و زه‌مانه عه‌شق چه‌ند قسه‌ی خۆشی ده‌زانی سلیمانی 1994 |