|
عه‌ره‌ق چن سابیر صدیق وه‌هه‌روه‌ها شتێك له تۆ مه‌زنتر کوا! له زرنگانه‌وه‌ی سیس بوونی متمانه‌ی زریوه‌ی ئه‌ستێره‌کانا سه‌ما به‌ده‌روازه‌ی غیره‌ت بکا چ بۆشێ یه کام ته‌مومژ بێ گه‌ردیله‌ی خورافیاته! ده‌نا بۆچی؟ له‌نغرۆبونی مه‌رقه‌ده‌کانا که‌سێ به‌قا به ناڵینی که‌سێ ناکا ده‌نا بۆچی؟ قێژه‌ی ژانی حه‌وایه‌کی سه‌رکاسه له‌بوونه‌وه هه‌تا ئێسته پیرۆزترین سه‌دای ڕۆح و دزێوترین سه‌مای سه‌ره ده‌نا بۆچی؟ ئۆپرا جاویدانه‌کان به‌بۆگه‌نی گۆره‌وی پیاوه سوخۆره‌کانکانه‌وه ده‌لکان یارۆ زار له‌مه‌مکی لقی ووشک و گه‌ڵای زه‌ردی وه‌ریوه به‌رده ئه‌م سه‌وزه جاره نه‌ده‌بوو به‌سه‌ر زه‌مینی زاوای گێل و بووکه شووشه‌ی تۆزلێنیشتوو گه‌روانه‌با..
خانمه ڕه‌شپۆشه‌کانی ئه‌م شاره له "تاعوون" و ته‌ڕپۆشه‌کان له "لۆکیمیا و سیل" نه‌ده‌چوون ** ** ** شتێك له تۆ مه‌زنتر کوا! چ بۆنێک له بۆنی تۆ قورس‌تر بوو گه‌روانه‌با.. ** ** ** له چاوه ڕه‌شه‌کانتا شه‌ریعه‌تی فڕین هه‌بوو که ده‌تزانی من نۆبه‌ره‌ی بێهوده‌یی له ڕه‌حمتاسه‌وز ده‌که‌م بۆ له‌و سه‌ره مه‌رگه‌دا جێت نه‌هێشتم تێر ته‌ماشای ڕێ و ڕۆشتنی بێگوناهی مه‌سته‌کانی نیوه‌شه‌وکه‌م که ده‌تزانی بۆ ئه‌وه‌نده له هاڵاوی سێکسی خۆتا عه‌رقت کردم بۆ به‌ره‌نگی مه‌مکدان و عه‌ره‌ق چن مایۆکانت ئاشنا کردم بۆ ئه‌وه‌نده له باوه‌شما ڕوتبویته‌وه له‌گشت جێیه هاتیته سه‌ر ڕێم که ده‌تزانی په‌لم به په‌لی هه‌وریشه‌وه بێت شه‌وێ له شه‌وان ده‌خنکێم په‌لم به په‌لی هه‌وریشه‌وه بێت شه‌وێ له شه‌وان ده‌کوژرێم ده‌کوژرێم و ژماره‌ی خانمه ڕه‌شپۆشه‌کان و چه‌تیوه‌کانی سه‌رشۆسته‌و هه‌تیوه‌کانی به‌ر سینه‌ما زیاتر ده‌بێت وه‌هاروه‌ها که ده‌تزانی گه‌روا نه‌با ده‌نا بۆچی !؟ 1993 |