|
به‌رچینه‌کانی خه‌رامان سابیر صدیق گه‌ردیله ئاڵتونیه‌کانی ئه‌م هه‌موو پێکه‌نینه هه‌ڵوه‌ریوه به‌شی خۆته بیچنه‌وه ** ** ** له ئێواره‌یه‌کی ته‌ماویدا که بورجه‌کانی مه‌نتیق ده‌ترازێن له ده‌رگا به ** ** ** ته‌رمۆمیتر چاوی له گۆڕینی هه‌وا پۆشی به جورئه‌ته‌وه سه‌ما که هه‌وا گۆڕا ** ** ** هه‌وا گۆڕاو تازه سه‌فه‌ر بۆ من و تۆ هه‌ڵاتنه به‌به‌ر چاوی گوڵه مه‌لوله‌کانی شه‌فه‌قه‌وه هه‌ڵاتنه تازه سه‌فه‌ر هه‌ڵاتن کوشتنی تریفه‌کانی مه‌عاناته به‌به‌ر چاوی ئینسافی قه‌سیده‌وه ئه‌تککردنی په‌ریه غه‌مگینه‌کانی خه‌یاڵه له‌ژێر سێبه‌ری دارزه‌یتوونی ته‌ریقه‌تدا ** ** ** ئێواره‌یه‌کی زه‌یتوونی بوو به‌ژێر چرپه‌ی ئه‌و سنه‌وبه‌رانه‌دا تێپه‌ڕین نه‌یانده‌زانی به‌های خۆیان له‌ده‌ست داوه له‌به‌ر ماڵی خه‌لیفه‌دا دوونامیلکه‌ی حه‌راممان کڕی یه‌که‌میان - ( چۆن فێری زمان شیرینی ده‌بیت !؟) دووه‌میان -( چۆن چێژ له عه‌شق و فڕین وه‌رده‌گریت؟ ) له به‌ر ماڵی خه‌لیفه‌دا که‌مێک له نغرۆبوونی بنه‌ماکانی ته‌ریقه‌ت دواین له‌ولاتر له‌یاسایه‌ک ده‌گه‌ڕاین حورمه‌تی تیا بێت بۆ سه‌فه‌ره بینیمان به‌ده‌ست ده‌روێشه‌کانه‌وه گه‌نجێتی خۆمان بینی پێیان ده‌ووت: ( ده‌ست بۆ ئه‌و به‌هێیانه نه‌به‌ن که ته‌فسیره‌کانی تفتێتی ئێمه‌یان تیایه سڵاو له ئاوی ئه‌و ئه‌ستێڵه مه‌که‌ن له مه‌حشه‌ری ئێمه به گومانه بۆتان نییه شیرینی ماچ بکه‌ن به‌باخچه‌کانه‌وه کۆڵانه‌کان به‌غه‌زه‌ل ئاوڕشینکه‌ن ڕێگه نییه بچنه لای ئه‌و گوڵه مێخه‌که غه‌مگینه که بۆنی سپێده‌یه‌کی لێدێ پڕه له ووتافو قریشکه له حیکمه‌تی ئیقاعی ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن تا بریسکه‌ی سه‌رکه‌وتنی شمشێره‌کانی ئیمه مابێ ڕووخسه‌ت نییه ئێوه قۆپچه‌ی پاڵتۆکانتان بکه‌نه‌وه‌و بۆنی هه‌ڵهاتنی خۆر که‌ن ) ** ** ** له‌هه‌ڵفڕینی بریسکه‌ی شمشێره‌کانا تۆ گه‌رمایی حیکایه‌ته‌کان و ته‌مه‌نی موقه‌ڵیه‌که‌ی (نه‌نه حه‌مدی) یت بیرکه‌وته‌وه که به‌ئه‌گریجه سپیه‌کانی خۆی ده‌ووت خه‌رامان ده‌ستی پیکه‌نینه هه‌ڵوه‌ریوه‌کانیان بگره تا له‌وملله‌یه ڕه‌تده‌بن به عشوه‌وه فانۆسه‌کانیان بۆ هه‌ڵبڕه تا له سۆراخی ئومێده یاقوتیه‌کانا فێری ماندوێتی و شه‌وفڕین ده‌بن له هه‌ڵفڕینی بریسکه‌ی شمشێره‌کانا من ڕۆشنایی ڕۆحیانه‌تی( جه‌مالی ئه‌حه خورشه )م بینی * باڵایه‌کی مام ناوه‌ندی * دوو چاوی کاڵ * سمێڵێکی خورمایی پڕ باخه‌وانانه له‌سنگی کچه‌زاکانی حاجی ڕاده‌ما به بولبوله‌کانی ( سمه ) ی ده‌ووت ئێوه پێوویست ناکا بزانن چه‌ند شه‌مه‌یه به‌مه‌ی فرۆشێکی ده‌ووت غرور پێوویسیت نییه تۆ بزانی چه‌ندی مانگه کامڵانه سه‌یری سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستی و دیواری چوخمه‌که‌ی ده‌کرد به‌مۆری گۆشه‌ی چه‌پی به‌یاننامه‌کان پێده‌که‌نی و به ئیمزای ژێر ڕێکه‌وتننامه‌کانی ده‌ووت عه‌زاب عه‌زاب ** ** ** نه‌نه له هه‌ڵفڕینی بریسکه‌ی شمشێره‌کانا من مردنم هاته پێشچاو تۆ مناڵیت بیر که‌وته‌وه مناڵیمان دوعایه‌ک بوو له ته‌ڵا به‌ڕێنووسی فریشته‌کان نووسرا بوو له وه‌نه‌وزی پاشنیوه‌ڕۆی مامۆستاکانی "ئایین" و چه‌نه‌بازی ئوستازه‌کانی ( ته‌ربییه‌ی وه‌ته‌نی ) دا بزر بوو ** ** ** بیچنه‌وه به‌شی خۆته ئه‌م هه‌موو پێکه‌نینه هه‌ڵوه‌ریوه بۆنی ماڵه‌که‌م بناسه له‌ده‌رگا به ته‌مومژه گه‌مارۆم مه‌ده به پرسیار بورجه‌کانی مه‌نتیق ترازان به جورئه‌ته‌وه سه‌ماکه هه‌وا گۆڕا .... هه‌وا گۆڕاو به ده‌م ئه‌م هه‌موو هه‌وا گۆڕانه‌وه له ته‌نیشت ئه‌م هه‌موو قولاپی ڕاراییه‌وه که‌سێک نییه تێبپه‌ڕێت گازیکه‌م: وه‌ره شوانه زه‌ینی مه‌ڕه‌کانت چیلێکرد کوا سه‌لامه‌تی ده‌نگی شمشاڵ له موتوربه بوونی هه‌سته‌کانا که مانای ژیان بوو له ژێر سه‌رینی کچه قه‌یره‌کانی ئاوایی‌دا کوا فڕینی هێمنانه‌ی باڵنده‌کانی ئاوایی کوا ..! لیستی حساباتی کاکڵه گوێزه‌کانی ئیمان که له بێده‌نگی ئێمه‌دا چه‌ندین غه‌شتان تیا کردووه ئێمه که پڕ پڕ بووین له جریوه جریوی نائومێدی
ناو قه‌فه‌سه‌کانی دانایی له ڕه‌نگی باو و بۆنی سرکه‌و تامی کۆتایی شته‌کان له پشت بریسکه‌ی شمشێره‌کانه‌وه ئێمه مه‌حاڵه قۆپچه‌ی پاڵتۆکانمان بکرێته‌وه‌و بۆنی هه‌ڵهاتنی خۆر که‌ین بیر کردنه‌وه له ڕه‌نگی گیا فڕین له‌دووی ئومێده یاقوتیه‌کان کوتانی ئاوه له دنگا عه‌به‌سه خه‌وبینین به‌پیاسه‌ی ئه‌و پیته بۆنخۆشانه‌وه شتێکیان هه‌یه بۆ عه‌شق و مانایه‌ک ده‌ده‌ن به ئینسان عه‌به‌سه عه‌به‌س خه‌وبینین به‌پیاسه‌ی ئه‌و پیته بۆنخۆشانه‌وه مانایه‌ک ده‌ده‌ن به عه‌شق و شتێکیان هه‌یه بۆ ئینسان سلیمانی 1997
|