|
باخچه سابیر صدیق له چی بدوێم! بۆ کوێ بڕۆم تازه که من له ووڵاتێکدا بزر بووم هه‌تاوێکی قه‌موور یاساکانی ده‌برژێنێ پیاوه‌کانی زۆر بڵێن بۆنی عاره‌قی "فه‌ل" و تووتن له هه‌ناسه‌یان هه‌ڵده‌ستێ ژنه‌کانی خۆڵه‌مێشی هه‌مه‌ڕه‌نگن ڕیا له بنباخه‌ڵیان ده‌چۆڕێ باخچه گشتیه‌کانی مه‌کر بازن له فڕینی باڵنده‌کانا وورشه وورشی گومانێکی خه‌ته‌ر ده‌بیسترێ گومان.. له گه‌ڵ بایه‌کی حه‌شه‌ریدا ترافیک لایته‌کان و سه‌عاتی ده‌ستی کتێبخانه‌کان ده‌وه‌ستێنن بایه‌کی گه‌لحۆ له‌گه‌ڵ هه‌ورێکی نه‌زۆکدا له پاڵ دیواری کڵێسه‌و مزگه‌وته‌کانا به په‌له په‌ل هینی یه‌کتر ده‌لێسنه‌وه خواکه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆحی من بینیت ڕۆژم به چ ڕۆژێ گه‌یی که ڕووداوه‌کان سه‌رو قه‌ده‌رو ده‌سه‌ڵاتی تۆ که‌وتن بینیت ڕۆژت به چ ڕۆژێ گه‌یی که ئایدیا ده‌م ڕووته‌کان له گه‌ڵ شه‌پۆله زۆڵه‌کاندا بۆ خنکاندنمان ڕێکه‌وتن * * * ئێره زه‌مه‌نی شه‌وباشی نا مه‌فهوم و هه‌یبه‌تی بێده‌نگی پیاوی عه‌گیده که خه‌م بێده‌سه‌ڵاتانه دوا ئێره وورشه‌ی گومان کاریکاتێر ئیعتراف و خشه‌خشی ڕووخساری ووشک ده‌نگ و نیگا مانایه‌ک بۆ سبه‌ینێ قوڕو چڵپاو بای بێڕه‌زا دروشمی مۆن سێکسی په‌له هه‌وری که‌ئیب به‌هه‌ر دوو ده‌ست پێکه‌کانیان ده‌خۆنه‌وه هیچ له مه‌یی ماچ نازانن هیچ له ژووان هیچ له ژانی خواحافیزی هیچ له سه‌ڵای لێک‌دابڕان به‌فر وه‌ک به‌فر ده‌بینن چیا وه‌ک چیا په‌لکه زێڕینه نابینن خوێن به‌ری چاوی گرتوون و هیچ له‌مانای خوێن تێناگه‌ن که خوێن لێره له ده‌رگای حه‌وشه ده‌دا له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌دا هه‌لده‌تووتێ به لاولاوه‌کاندا هه‌ڵده‌زنێ له باڵکۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌کا خوێن تێکه‌ڵ ژووری نووستن بووه له ده‌ست خوێن و له پێناوی سه‌فه‌رێکا خه‌رامانم له خۆم ڕه‌نجان کاریکاتێری ڕادێوکان و گۆرانی داواکراوی ڕۆژنامه‌کان نه‌یانهێشت نه‌یانهێشت و ووڵاته‌که‌میان وه‌ک حه‌بێکی ئارتین قووت دا نه‌یانهێشت و هه‌رێمه‌که‌میان وه‌ک شووشه‌یه‌ک تۆسیرام هه‌ڵلووشی ئه‌م ڕادیۆنه مودمینانه ئه‌و ڕۆژنامه شه‌ڕانیانه ئه‌م ڕۆژنامه مودمینانه ئه‌و ڕادیۆنه شه‌ڕانیانه * * * با له سه‌ره‌وه ده‌ستپێبکه‌ین له وێوه که خه‌رامان به‌به‌ر چاخانه‌که‌ی ڕه‌حیما تێده‌په‌ڕی چاکان تامی ڕێواسیان ده‌دا چایخانه‌که پڕ ده‌بوو له بۆنی لیمۆ مانایه‌ک هه‌بوو بۆ سبه‌ی * ئه‌مه.. مه‌سئولیه‌تی شیعره نه‌ک تیجاره‌ت با له‌سه‌ره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین له وێوه که دایکم سه‌نتووری عه‌شقی بارسته گڵێکی ده‌ژه‌ند من و کچه ئه‌سمه‌ره‌که‌ی دراوسێمان به ده‌م سه‌مای شکۆفه‌وه خه‌ونه ڕه‌ش و سپیه‌کانمان هاوێر ده‌کرد ده‌ممان ده‌نایه بن گوێ ی یه‌ک بی غه‌لوغه‌ش بۆ یه‌ک ده‌دواین بێ حه‌د دنیا له چرپه‌ی ئێمه پڕ بوو بوو ئێواران مانگ حه‌وشه‌که‌ی گسک ده‌داین به‌یانیان خۆر هه‌ڵیده‌سانین مانایه‌ک هه‌بوو بۆ سبه‌ی * * * له ده‌ست خوێن و له پێناوی سه‌فه‌رێکا بۆ کوێ بڕۆم تازه که‌من له عه‌شقێکدا غه‌رق بووم له ماتماتیک قورستره له ووڵاتێکا بزر بووم هه‌تاوێکی قه‌مور یاساکانی ده‌برژێنێ نێره‌کانی زۆر بڵێن مێیه‌کانی خۆڵه‌مێشی هه‌مه ڕه‌نگن له فڕینی باڵنده‌کانا ئاخ خواکه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆحی من به رله پاشتێلانه‌ی خه‌رامان و پاککردنه‌وه‌ی مه‌ی خانه‌کان به‌ر له مه‌سخه‌ره‌ترین تراژیدیای دابه‌شکردنی "ناوکۆی" خوێن به کۆمه کۆم به مه‌حزونی عه‌ره‌بانه‌که‌ت ڕاکێشه تازه که من له عه‌شقێکدا بزر بووم له ماتماتیک قورستره له ووڵاتێکدا بزر بووم مانایه‌ک نییه بۆ سبه‌ی نییه مانایه‌ک بۆ سبه‌ی سلێمانی 1995 |