|
ئه‌و دیو سنووره‌کانی چاوبڕکێ سابیر صدیق تۆ زه‌مه‌نێ به سواری ووڵاخی خۆشڕۆ من فرسه‌خێ پیاده‌ڕۆ تۆ فرسه‌خێ پیاده‌ڕۆ من زه‌مه‌نێ به سواری ووڵاخی خۆشڕۆ ( ئه‌مه.. ئه‌و ده‌نگه بوو ، که‌له غه‌یبه‌وه له پێشه‌ڵانه‌که‌وه ده‌هات.. ده‌نگدانه‌وه‌ی عه‌زابی روحێکی ماندوو بوو وه‌ک ده‌نگی دارکونکه‌ره به‌قه‌دی ده‌ربه‌ڕوورکانی که‌نار ڕێگه‌ی سه‌فه‌ره‌وه سه‌فه‌ر.... سه‌فه‌ر.... ) تا ڕه‌ونه‌قی مو‌عجیزه‌کانی سه‌فه‌ر چرۆ ده‌که‌ن تا نیشانه‌کانی میهر خنجیلانه له‌سه‌ر گه‌ڵای دا‌رقۆخه‌کان ده‌رده‌که‌ون تا مانگ نیوه شه‌وێ له‌به‌ر رۆشنایی په‌نجه‌ره‌یه‌کی بازنه‌ییدا سه‌لار ...سه‌لار.... له هاتنی وه‌رزی پشکوتنی هه‌نار ده‌دوێ با هه‌میشه کۆترو ئایه‌ت له پێشه‌وه به ڕێکه‌ون ئه‌و به نیاز بوو من ووتم: به‌ڕێکه‌وین بۆ ڕێکردن
به‌ر له با‌ڵق بوونی کوڕه‌کانی مه‌عبه‌دی یه‌قین به رله یه‌که‌مین بێ نوێژ بوونی کچۆڵه سرکه‌کانی سه‌رکانی ته‌جه‌لا به‌ر له ئاخرین درکاندنی شیعر به‌رله‌وه‌ی ته‌فسیره‌کانی حیکمه‌تی عه‌شقی " خه‌رامان " له بێده‌نگی منا بخوێننه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌شه‌کانی من له فه‌هره‌سی کتێبه‌کانی ته‌حه‌مولی تۆدا بناسنه‌وه باهه‌میشه کۆتر و ئایه‌ت له‌پێشه‌وه به‌ڕێکه‌ون ** ** ** به ڕێکه‌وین من به‌کراسه هه‌نگوینیه‌که‌مه‌وه تۆ به نارنجه‌کانته‌وه به‌ڕێکه‌وین تا نزیک کانه‌کانی فسفۆر تا ئه‌ودیو زه‌خره‌فه‌کانی چاو بڕکێ له‌وێ من به وورد ئاگاییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر گه‌ڵه ناڕازییه‌کاندا دێنم تۆ به چاو نوقانه‌وه له‌به‌ر په‌نجه‌ره شکاوه‌کانی عه‌شقا سه‌ما بکه به ئه‌سپاییه‌و په‌پولانه بدوێنه تازه به تازه له باخچه‌ی پولیسه ئه‌کادیمیه‌کانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه باڵێکیان بۆنی که‌ئانه‌ی لێدێ باڵه‌که‌ی دییان بۆ چرووکه‌ی په‌شیمانی په‌شیمانی له فڕینی بازنه‌یی به ده‌وری هه‌ره‌مه‌کانا په‌شیمانی له فڕکردنی پێکێک که به نه‌شئه‌یه‌کی ناساندن پانتایی تیا نه‌بوو بۆ جوانی سروشتی نه‌بوو بۆ فڕین بۆ وه‌ستانی سنه‌وبه‌رێ نوور له په‌لکه‌کانی ده‌ڕژێ ** ** ** ( ده‌نگێ وه‌ک ته‌مێکی سپی ناو به‌ناو نزیک چوار ڕاکان ده‌بینرا به ئیقاعێکی نورانی ده‌یوویست خورافیات به ڕوانینی مسافیره مه‌سته‌کان بناسێ زه‌وقێک بوو ناکامڵ ، ده‌نا... ده‌نا هێشتا هه‌وا بۆنی ڕاپه‌ڕینی لێدێ هێشتا ڕه‌زێ هه‌یه شه‌رابی عه‌شق ببه‌خشێ و مێزێک ماوه ناوی بنێین نیشتمان به لیمۆیه‌کی ئاو داره‌وه ئه‌و شه‌رابی عه‌شقه‌ی له‌سه‌ر نۆشکه‌ین وه‌له پشت گۆرانیه‌کانی ته‌ماحه‌وه به‌ناوی وه‌سیه‌تنامه‌وه چه‌ند ووتارێکی نامه‌ئلوف بنووسین بۆ ئه‌و پیاوه نامه‌فهومانه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ی مانگ سه‌لار سه‌لار له هاتنی وه‌رزی پشکوتنی هانار ده‌دوا هاواریان کرد: " سه‌عات سفرو یه‌ک ده‌قه‌یه ده‌فته‌ری ئیمزا هه‌ڵگرن له پرسگه‌کانی عه‌شقا " وه هه‌روه‌ها هێشتا هه‌وا بۆنی ڕاپه‌ڕینی لێدێ تا نان و خوێ و چراکانمان بیر نه‌چووه با له پشت گۆرانیه‌کانی ته‌ماحه‌وه به‌ناوی ئاواره‌بوون و داڵده نامه‌وه چه‌ند شیعارێکی نایلۆنی بنووسین بۆ ئه‌و پیاوه غه‌شیمانه‌ی ده‌رگای ماڵه‌کانی خۆیان بۆ داناخرێ و کلیلی سه‌لامه‌تی باخچه‌ی ساوایانیان لاملدایه بنووسین.. بۆ ڕێکردن
تۆ زه‌مه‌نێ به سواری ووڵاخی خۆشڕۆ من فرسه‌خێ پیاده‌ڕۆ تۆ فرسه‌خێ پیاده‌ڕۆ من زه‌مه‌نێ به سواری ووڵاخی خۆشڕۆ من له‌م چۆڵه‌وانیه ده‌ترسێم تۆ له ڕه‌حمه‌تی باران من له حه‌قیقه‌تی جه‌نگه‌ڵ ده‌ترسێم تۆ له تاریکییه‌کی بێ گوناح به ڕێکه‌وین من به‌کراسه هه‌نگوینیه‌که‌مه‌وه تۆ به نارنجه‌کانته‌وه با لێره‌وه به‌ڕێکه‌وت تا ئه‌و دیو سنووره‌کانی چاوبڕکێ تا نزیک کانه‌کانی فسفۆر هه‌ر له‌ڕێوه من له‌وێ له چاوی کچه قه‌یره‌کان وه‌ره‌قه‌یه‌ک ڕاده‌کێشم هه‌ر له‌ڕێوه تۆ له‌وێ بچۆ لای خه‌تاتێکی حه‌سره‌تدار لافیته‌یه‌ک بنووسه بۆ ساڵڕۆژی مه‌رگی کوڕه ته‌سبیح به‌ده‌سته‌کانی به‌ر "سه‌را" بنووسه : به‌چاوه کاڵه‌کانمه‌وه حه‌زم له ته‌ماشای هه‌مووتان بوو به لێوه گوێزیاکانمه‌وه حه‌زم له‌ماچی هه‌مووتان بوو به سترێجه شه‌رابیه‌که‌مه‌وه حه‌زم له پیاسه‌ی ئێوارانی هه‌مووتان بوو به مه‌مکه چرپنه‌کانمه‌وه حه‌زم له باخه‌ڵی هه‌مووتان بوو ئه‌مسنووس پاش سه‌ر زه‌نشتی دیکۆره ته‌ڵاییه‌کانی خه‌یاڵی من پێش شکاندنی ئینجانه‌کانی جه‌سته‌ی ئێوه سروشتێ نه‌بوو ، سروشت پێمان بڵێ : ڕێگایه‌کی تر هه‌یه ئه‌وه نسیبی ئێوه‌یه ڕێگایه‌کی تر هه‌یه ( ئه‌مه ئه‌و ده‌نگه‌یه له ئه‌زه‌له‌وه تا ئێسته به‌رده‌وام له پێشه‌ڵانه‌که‌وه دێ ودێ و دێ ده‌نگدانه‌وه‌ی بێهوده‌ی عه‌زابی ڕۆحێکه به ده‌ست پرسیاره لا جه‌دواکانی ئه‌م وجودو سه‌فه‌ره‌وه ) ئه‌منسووس : پاش شکاندنی ئینجانه‌کانی جه‌سته‌ی ئێوه به‌ر له‌سه‌ر زه‌نشتی دیکۆره ته‌ڵاییه‌کانی خه‌یاڵی من سروشتێ نیه سروشت پێمان بڵێ : ڕێگایه‌کی تر هه‌یه ئه‌وه نسیبی ئێوه‌یه ڕێگایه‌کی تر هه‌یه ئه‌وه نسیبی ئێوه‌یه زستانی سلێمانی 1996 |