|
له دوو‌ریتان عه‌تر له نزیکیتان عه‌زاب سه‌ره‌تا ئه‌و ژووره به‌خه‌سڵه‌ته‌کانی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ناساندم چڵێ ڕێحانه‌ی بۆن کردوو ده‌ستیکرد به ته‌گبیر کردن بۆ پیریم نه‌ی ده‌هێشت بیره‌وه‌ریه‌کانم له‌ژێر دار پرته‌قاڵی حه‌وشه‌که‌دا بنوسمه‌وه شووشه عه‌ترو وێنه ته‌ڵخ و توڕه‌کانمی کۆده‌کرده‌وه بۆ ئه‌رشیف ** ** ** سه‌ره‌تا ئه‌و ژووره به‌وه خۆی خۆشه‌ویستکرد لام پێکه‌نینه هه‌ڵوه‌ریوه‌کان و خه‌مه ڕژاوه‌کانمی به‌کۆڵ ده‌گواسته‌وه بۆ گۆڕستان لای خوارووی گۆره‌که‌ی باوکمه‌وه هه‌ڵیده‌چنین به‌حورمه‌ته‌وه ده‌یووت: ببوورن.. ئێوه دڵتان پڕه له‌گومان من بۆنی عه‌ترم لێده‌ڕژێ ** ** ** سه‌ره‌تا ئه‌و ژووره زۆر له‌باران ده‌دوا هه‌موو جۆره‌کانی ده‌ناسی فلمێکی نیشاندام له‌سه‌ر حیکمه‌ته‌کانی ته‌ڕایی به‌دوو ساڵ کتێبێکی بۆ خوێندمه‌وه له‌به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ بۆنی مه‌رگ و قووڵایی ده‌ریای لێده‌هات حیکایه‌تێکی بۆ کردم دیوێکی سووتابوو به هه‌تاو دیوه‌که‌ی دی پڕبوو له وێنه‌ی ڕه‌شو سپی ڕووت له‌هه‌ڵله‌رزین و سه‌رماو سۆڵه به‌یانیه‌کی سارد به‌ساده‌یی له‌سه‌ر ده‌ستی جوانیه‌کانی یاقووت به‌پێی یاساکانی دره‌وشانه‌وه به‌شاهیدی خوا ته‌نیایی من و عه‌شقی( تاقانه) ی له‌یه‌ک ماره‌کرد ئه‌و ژووره .... ** ** ** له‌و به‌یانیه سارده‌دا به‌فر ده‌ی ووت: چه‌ند جوانه ئه‌و عه‌شقه له‌بۆنی خاک ده‌چێ ئاو ده‌یووت: سڵناکا له‌پیری به‌رۆحما رۆده‌چێ باده‌یووت: پێکه‌وه بڕۆن بۆ ژێرفواره‌ی ڕووناکی هه‌ور دیووت: پڕده‌بن له‌ئومێد ته‌ڕده‌بن به‌پاکی ** ** ** شه‌وێک من نزیک له مه‌ی و ڕۆشنایی به‌ته‌نیشت خوێندنی ته‌یره‌کانمه‌وه له‌ده‌رگاوه ماڵئاواییم له( جه‌مال غه‌مبار) و ( باپیر) و ( دلاوه‌ر قه‌راخی) ده‌کرد ئه‌و.. ئه‌و ژووره بێهوده له‌ودیو خه‌ونه‌کانی منه‌وه سه‌ری کردبووه سه‌ر باخچه له‌په‌نجه‌ره‌که‌یه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌رانه‌وه‌ی ( ئه‌رخه‌وان) و ( یاسینی فه‌قێ ) و ( ڕێزان) ی ده‌کرد له‌ودیو خه‌ونه‌کانی ئه‌وه‌وه له‌ته‌نیشت خوێندنی ته‌یره‌کانی منه‌وه شه‌وێک.. زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌و: ( چۆنی سابیر ! له‌گه‌ڵ جگه‌ره کێشان و بوون به‌هه‌ڵمی زه‌مه‌نا چۆنی! وه‌کو جاران نزیک له مه‌ی و ڕۆشنایی ژووره‌که‌ت سه‌ری کردۆته سه‌ر باخچه‌و بۆنی عه‌تری لێده‌ڕژێ وێنه ته‌ڵخو تووڕه‌کانت کۆده‌کاته‌وه بۆ ئه‌رشیف ته‌گبیر بۆ پیریت ده‌کا تامی حیکایه‌ته‌کانی چۆنه ئێستاش ناهێڵێت له‌ژێر دار پرته‌قاڵه جاسووسه‌که‌دا بیره‌وه‌ریه‌کانت بنووسیته‌وه فلمت نیشان ده‌دات و کتیبت بۆ ده‌خوێنێته‌وه!!) نا.. عه‌زیزم نا پێکه‌نینه‌کانم به‌رده‌وام هه‌ڵده‌وه‌رێن که‌س نییه خه‌مه ڕژاوه‌کانم کۆبکاته‌وه لای گۆه‌رکه‌ی باوکمه‌وه هه‌ڵیان چنێت له‌به‌ر خۆیه‌وه بڵێ: ( ئاوی ئاموون و توونی بابا چن) که‌س نییه به‌زمانێک که‌پێشتر نه‌بیسترابێ به ناسکییه‌ک که‌پێشتر نه‌بینرابێ به ( کۆڤان ) ی کوڕم بڵێ: ژووره‌که‌ی باوکت له‌سه‌فه‌ری تۆوه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام له‌ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌وه عه‌زابی (لۆکیمیا) و بۆنی شه‌ڕو شه‌ونخونی لێده‌ڕژێ به‌هاری سلێمانی 2001 * ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک * جه‌مال غه‌مبار ، دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی ، حمه سه‌عید باپیر ، یاسین فه‌قێ سه‌عید ، ئه‌رخه‌وان ئه‌و هاوڕێیانه بوون له‌و ڕۆژگاره‌دا به‌ره‌و دوا سه‌فه‌ریان ده‌کرد * ڕێزان... هاوسه‌رو هاوڕێمه ئه‌ویش یه‌کێک بوو له موسافیره‌کان * کۆڤان ی کوڕم ... یادی به‌خێر ، ساڵی 1993 له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا به‌نه‌خۆشی لۆکیمیا ماڵئاوایی کرد. * سووپاس : بۆ ( ئه‌و ژووره ) که ( بنکه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕووناک‌بیری گه‌لاوێژ ) پێیان دابووم ، نزیکه‌ی دوو ساڵ شه‌وانی مه‌ستی و ڕۆژانی پڕ له‌ڕاڕایی و چاوه‌ڕوانیم تێدا گوزه‌راند ... ڕووبه‌ره‌که‌ی 2م به 3م بوو ... به‌ڵام به ئێستاشه‌وه جیهانێکی فره گه‌وره‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستی منه سابیر |