چۆله‌که‌کانی حسین میسری
سابیر صدیق
میوان
هێشتا
قومێ خه‌م مابوو
شته‌کانم کۆکرده‌وه
بلوزه شه‌رابیه‌که‌م له‌به‌ر کرد
مناڵیم له ملمه‌وه ئاڵاند
فووم له چرا کرد‌و
شیر‌و
ووڕکه‌که‌یم
له بیر چوو..
* * * *
شته‌کانم کۆکرده‌وه
پاڵتۆ ڕه‌شه‌که‌م له‌به‌ر کرد
گه‌نجێتیم کرده مه‌چه‌کم
جگه‌ره‌و
بێده‌نگییه‌که‌یم
له‌بیر چوو
* * ** **
شه‌وێک بوو قوورس
حه‌سره‌ت له دڵم ده‌تکا
هێشتا قومێ خه‌مم مابوو
پێڵاوه‌کانم هه‌ڵکێشا
پیریه‌تیم دا به کۆڵما
فووم له چرا کردوو
عه‌ترو
عه‌شقه‌که‌مم
له‌بیر چوو
** ** ** **
ئیحساس
ئه‌و:
مانای ئومێد
له‌گه‌رووی ته‌یره‌کانا
ئه‌و:
مانای ئیمان
له‌ناو ڕه‌گی گوڵه‌کانا
که‌بیر له* ئه‌و* ده‌که‌مه‌وه
زه‌ینم تێکه‌ڵ به ڕه‌نگی گیا ده‌بێ
ڕۆحم پڕ ده‌بێ له ڕێحانه
** ** **
ئه‌و:
مانای هه‌تاو
له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌ما
ئه‌و:
مانای ئیحساسی ئاو
به‌که‌ناری ڕێ ی کۆچما
ئه‌و:
مانای ژنێک
ناوم نابوو* تاقانه*
که‌بیر له *ئه‌و* ده‌که‌مه‌وه
زه‌ینم زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
ڕۆحم پڕ ده‌بێ له گریان
مانای سۆز و
مانای عه‌شق و
مانای قودسیه‌تی نیشتمان
عاتیفه
ئێره:
پڕه له بۆنی غرور ته‌نیایی
له گمه‌ی کۆترو
گه‌ردیله‌ی یاقووتی
له‌سه‌رماو
له‌ژنه به‌فرینه
لێره:
سه‌وزایی سنه‌وبه‌ر
عه‌به‌سی لێده‌ڕژێ
لێره:
غوربه‌تێک به ئه‌ڵماس
سه‌رنج و ته‌ماشا ده‌کوژێ
** ** **
ئه‌وێ:
شێداره‌و ته‌م و مژ
پڕه له
گه‌ردیله‌ی غیره‌ت و متمانه
پڕه له
ته‌ڕایی عاتیفه
له گه‌رمی هه‌ناسه‌ی ئه‌سپه ژن
له‌وێ:
به ته‌نیشت بێده‌نگی مانگه‌وه
به‌کراسی هه‌ناری و
به‌بۆنی قۆخه‌وه
له‌وێ:
لای فولکه‌ی * ئاسکه‌کان*
که‌پڕه
له‌جوانی و له هاوڕێ
به‌یانی
سه‌عات* نۆ * ده‌تبینم... به‌یانی
به‌یانی که لێره
سه‌وزایی سنه‌وبه‌ر
عه‌به‌سی لێده‌ڕژێ
به‌یانی که لێره
غوربه‌تێک به ئه‌ڵماس
سه‌رنج و ڕوانینم ده‌کوژێ
زستانی 2002 یۆتۆبۆری