چڵێ ڕیحان
سابیر صدیق
شنه‌یه‌ک
به ئه‌سپایی
به نێو چنارهکانا گوزه‌ر ده‌کا
من له‌وێم
له‌گه‌ڵ عاتیفه‌ی (سه‌رچنار) دام
شه‌ماڵێک
به فیزه‌وه
سه‌ر به‌رزاییه‌کان ده‌گرێ
من له‌وێم
له‌ژێر مانگه شه‌وی (قلیاسان) دام
ڕه‌شه‌بایه‌ک
من چوزانم چه‌ند نامه‌رده!
به‌یانییه‌ک
هه‌ر هه‌مووتان تووڕه ده‌کات
من هه‌ر له‌وێم
به‌له‌شێکی داهێزراو و ڕوخسارێکی خه‌مۆکه‌وه
کههێمان
خووماری شه‌وم
له (بنکه‌ی گه‌لاوێژه‌وه)
ڕووه‌و شه‌قامی( پیره‌مێرد ) هه‌ڵده‌کشێم
شه‌قام :
ئه‌مبه‌ری
پڕه له چرپه چرپی شه‌رمن
ئه‌وبه‌ری
له غه‌ڵبه غه‌ڵبی بێباک
ئه‌مبه‌ری
پڕه له پێچ و په‌نا
بۆ گۆرینه‌وه‌ی نامه حهسرهتیهکان
ئه‌وبه‌ری
پڕه له سه‌کۆ
بۆ گۆرانی گووتن:
له شه‌وانی سهرخۆشیا
له‌مبه‌ر...
قرچه قرچی دهمهقاچانی عه‌جوولی
به ده‌ستی مناڵێکی چه‌توونه‌وه
له‌وبه‌ر
ته‌قه‌ته‌قی گۆچانی تهمهڵێ
به‌ده‌ستی له‌رزۆکی تۆبهیهکهوه
له‌مبه‌ر..
ژنێکی سۆزانی
جوانتر له که‌فی حه‌مام
له‌سه‌ر شان و ملێکی بڕۆنزی
به عه‌بایه‌کی وورشه داره‌وه تێده‌په‌ڕێ
بۆنی کولێره‌ی گه‌رم و
کاڵه‌کی گه‌یووی لێدێ
له‌وبه‌ر
" ڕه‌حیمی نوکته‌باز"
به‌ده‌م گێڕانه‌وه‌ی تازه‌ترین نووکتهوه
بهمووکێشێ
هێنده کۆنه
که‌س نازانێ له کوێیبووه!
مووه سپیه‌کانی سمێڵی هه‌ڵده‌کێشێ
منیش له‌وێم
له‌به‌رده‌م
دووکانه‌که‌ی" ئیسماعیل" دام
جگه‌ره‌یه‌کی دی پێده‌که‌م
تاشانم
به داری زڕی چاوه‌ڕوانییه‌وه سڕ ده‌بێ.
* * *
ئیسماعیل:
خۆشییه‌که
مه‌گه‌ر خوا بۆ خۆی بیزانێ!
له‌زه‌تێکه میهره‌بان
باریک و بنێس
چۆڕ چۆڕ گه‌زۆی به‌رائه‌تی لێدهبارێ
به به‌دله‌یه‌کی سپی و
قژه لووله بۆیاخکراوهکهیهوه
ئه‌و که‌سانه‌ش ماچ ده‌کا
دڵی ئازار ده‌ده‌ن و
دوکانه‌که‌ی پڕ ده‌که‌ن له ڕق
* * *
شهرتێکهو ئه‌خلاقی
له‌گه‌ڵ بۆنی تووتن و بارینی به‌فرا کردوومه
شهرتێکهو ئه‌خلاقی
له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی مێووژو گه‌رمای هاوینا کردوومه
من هه‌ر له وێم
هه‌ر له وێم
هه‌ر له نهێنی شه‌قامه‌که ڕاده‌مێنم
ده‌په‌ڕمه‌وه ئه‌وبه‌ر
به قومێ له‌و ئاوانه‌ی
له‌سه‌ریان نووسراوه *بۆ خێر*
تینوویه‌تی خۆم و مه‌راقم ده‌شکێنم
دێمه‌وه ئه‌مبه‌ر
له ناکاو
که‌سێک ده‌ڵێ:-
*ئه‌م کاته‌ت باش*
ده‌ڵێ ی چڵه رێحانه‌یه
مه‌راقم بۆی پێده‌که
سه‌رێک بۆ هه‌تاو هه‌ڵده‌بڕم
ته‌ماشا
بریسکه‌ی جارانی نه‌ماوه
به‌ڵام..
من له جاران پیر ترم
من له جاران
که‌متر چاوم ده‌فڕێ
له جاران زیاتر
دهسدهگرم به دڵمه‌وه
به‌ڵام
به‌دڵێکی شووشه‌یی و
بهرووخسارێکی پیره‌وه
له‌م ته‌نیاییه‌دا هه‌ڵناکه‌م
من هه‌ر له وێم
کهشنهیهک
به‌ئه‌سپایی
به‌نێو چنارهکانا گوزه‌ر ده‌کا
که شه‌ماڵێک
به فیزه‌وه
سهربهرزاییهکان ده‌گرێ
که بارهشێ
من چووزانم چه‌ند نامه‌رده؟
سپێده‌یه‌ک
هه‌ر هه‌مووتان تووڕه ده‌کا
من هه‌ر له وێم
هه‌ر له وێم
هه‌ر له نهێنی شه‌قامه‌که ڕاده‌مێنم
کهشهپۆلانێکه له زه‌خره‌فه
له‌سه‌ر بوورده‌ی قووڵ قووڵ
له ئیسماعیل
له په‌راوێزی دانسقه
تادڵ له‌وێ
له چاوه‌ڕوانی که‌سێکا ده‌شکێ
ده‌ڵێ ی چڵه ڕیحانهیه
ڕقی له جانتای سه‌فه‌ره
حه‌زی له نه‌ختێک سه‌مایه
من پێم وایه
که‌جوانترین
چڵه ڕیحانه‌ی دنیایه
به‌هاری 2003 سوید