|
که‌سێک .... له باران ده‌چوو سابیر صدیق ژوورێکم هه‌بوو له شووشه‌ی عه‌تر به‌یانیان پر ده‌بوو له بۆنی نارنج ئێواران له دوکه‌ڵ و له بۆنی شه‌راب ** **
**
** ژوورێکم هه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ختێ هاوین، به‌شنه‌یه‌ک فێنک ده‌بوو زستان... به هه‌ناسه‌ی شه‌کره ژنێ، گه‌رم ده‌بوو **
** **
** ژوورێک له‌مه‌ڕمه‌ڕی ته‌نیایی
ڕۆشن به سه‌مای که‌ناری
ڕازاوه به جوانی گوڵ به خه‌یاڵی ئه‌رخه‌وانی گوڵه‌کانم نه‌گواسته‌وه ره‌نگه ئێستا به‌فر ڕوومه‌تی ڕنیبن گه‌رما ڕه‌گه‌کانیان بخوا کوتوپر بوو هه‌رزنم بۆ ته‌یره‌کانم دانه‌نا ره‌نگه ئێستا برسیتی کوێری کردبن پشیله‌ی هاوسێ دڵپیسه‌که‌م شه‌وان گه‌مه‌یان پێبکا **
**
** کوتوپڕ بوو کلیله‌کانم بزر کرد
ڕه‌نگه ئێستا ( غه‌در) به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ی ته‌نیبێ ( زوڵمه‌ت) ده‌رگاکه‌ی دابخا ، ژووره‌که‌ی من ** **
**
ژووره‌که‌ی من:
له عه‌ترو
له دوکه‌ڵ و
له شه‌راب
چه‌ند سه‌نگین بوو به‌یانیان
پڕ ده‌بوو له هه‌ناسه‌ی حه‌رام
چه‌ند سه‌لار بوو ئیواران
سه‌رمی له باوش ده‌گرت و
دڵمی ده‌دایه به‌ر مانگ
من.... به‌وم ده‌گووت : دایه
ئه‌و بانگی ده‌کردم باران
هه‌یهات...
ئیتر من له باران ناچم
ئیتر من بۆنی خاک و
ئیتر من بۆنی شیرم لێنایه
ئیتر من نه ژوورم هه‌یه نه په‌نجه‌ره
ئێستا که‌س له ده‌رگام نایا
کوتوپڕ بوو...
ئیتر
هه‌ڵفڕینێکی تێژوو
مردنێکی له‌سه‌ر خۆ بوو
سه‌فه‌ری من
ئیتر
ڕه‌نگه ئێستا
له‌وێ به‌فر
له‌وێ گه‌رما
له‌وێ غه‌در
له‌وێ زوڵمه‌ت
له‌وێ یه‌کێک
له ده‌رگایا
ژووره‌که‌ی من!
!
! هاوینی 2002 سوید
|