پناهندگان کرد ایرانی در ترکیه - کیس موسوم به شمال عراق  

فارسی        توركی          ئینگلیزی

په‌یوه‌ندی ماڵپه‌ڕی دیكه منشور جهانی ئالبوومی 2 ئالبوومی 1 ناساندن لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م  

 

 *****************************************

په‌نابه‌ران به بۆنه‌ی ته‌حریمی ئیمزاوه ده‌درێنه دادگا!

مانگكێك له ته‌حریمی  ئیمزا‌ و نه‌چوون بۆ بنكه‌كانی پولیس له لایه‌ن به‌شێكی زۆری په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه( كه‌یسی ناسراو به شمال عراق) تێ‌په‌ڕیوه .

ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زای‌یه كه له به‌رامبه‌ر پشت گوێ خرانی داواكاری و چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌رانه له لایه‌ن كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و پێشگرتنی ده‌ڵه‌تی توركیه له نیشته‌جێ كرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م سه‌ری هه‌ڵداوه ئێستا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه به دادگای كردنی په‌نابه‌ران به‌ر په‌رچ ئه‌درێته‌وه.

له شاری "كونیا" پولیس به‌ په‌نابه‌رانی ڕاگه‌یاندوه له ڕۆژی دوو شه‌مه‌ی داهاتووه‌وه (06/03/2006) په‌نابه‌ران ئه‌درێنه دادگا و به تاوانی خۆبواردن له ئیمزای ڕۆژانه و سه‌ربزێوی له بڕیاره‌كانی پولیس و ده‌وڵه‌تی توركیه موحاكه‌مه ده‌كرێن.

03/06/2006

هه‌واڵنێر؛ عه‌بباس   

Tel: 0090 555 651 79 53

 

 

       

contact us:

[email protected]

tel:00905552066518

 

Hosted by www.Geocities.ws

1