|
سوپاسنامه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له
توركیه بۆ یه‌كیه‌تی ژنانی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان ژنانی دیموكرات و
ئازادیخۆازی كوردستان و ئێران ئێمه 1200 په‌نابه‌ری كوردی
ئێرانی له توركیه- كه‌یسی ناسراو به شمال عراق ماوه‌ی
زیاتر له 5 ساڵه چاوه‌ڕوانی نیشته‌جێكران له وڵاتانی
په‌نابه‌ر وه‌رگرداین و له ژێر ئه‌سته‌مترین مه‌رجه‌كانی
ژیانی غوربه‌ت و نامۆیی و پاش ساڵانێك خه‌بات له ڕێگای
ئازادی و دێموكراسی دا ، ته‌نیا ئاواته‌كانی ئه‌وڕۆمان
بوه‌ته ڕزگار بوون له‌و زیندانه گه‌وره‌یه كه به توركیه
ناو ده‌برێ.
ژنانی پێشڕه‌و و مافخۆاز
لێره‌وه و له تارمای چاره‌نووسێكی نادیاروه كه
چاوه‌ڕوانمانه ئه‌و ده‌سته‌ی هیوا و پشتگریتان كه هاتوه‌ته
هانامانه‌وه به گه‌رمی ده‌یگوشین وله كانگای دڵه‌وه و
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی 8 ی مارس ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به هیمه‌تی
تێكوشه‌رانی وه‌كو ئێوه له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا نه‌خشی
به‌ستوه ئاواتی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خۆازین و هیوادارین
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه ئێوه بۆ ڕزگاری ئه‌م كۆمه‌ڵه 1200
كه‌سی‌یه‌مان هه‌ڵی ده‌گرن ببێته وێنه بۆ هه‌نگاوێكی
گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بۆ ده‌ربازبوونمان له‌م
جه‌حه‌ننه‌مه‌ی تێداین.
سوپاس بۆ پشتگری و
پشتیوانی‌تان
07/03/2006
له
لایه‌ن په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه-كه‌یسی ناسراو
به شمال عراق
-----------------------------------------------------------
سوپاسنامه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له
توركیه بۆ یه‌كیه‌تی لاوانی دیمۆكراتی كوردستان
به‌ڕێزان لاوانی دیموكرات و
ئازادیخۆازی كوردستان و ئێران ئێمه 1200 په‌نابه‌ری كوردی
ئێرانی له توركیه- كه‌یسی ناسراو به شمال عراق ماوه‌ی
زیاتر له 5 ساڵه چاوه‌ڕوانی نیشته‌جێكران له وڵاتانی
په‌نابه‌ر وه‌رگرداین و له ژێر ئه‌سته‌مترین مه‌رجه‌كانی
ژیانی غوربه‌ت و نامۆیی و پاش ساڵانێك خه‌بات له ڕێگای
ئازادی و دێموكراسی دا ، ته‌نیا ئاواته‌كانی ئه‌وڕۆمان
بوه‌ته ڕزگار بوون له‌و زیندانه گه‌وره‌یه كه به توركیه
ناو ده‌برێ.
لاوانی پێشڕه‌و و مافخۆاز
لێره‌وه و له تارمای چاره‌نووسێكی نادیاروه كه
چاوه‌ڕوانمانه ئه‌و ده‌سته‌ی هیوا و پشتگریتان كه هاتوه‌ته
هانامانه‌وه به گه‌رمی ده‌یگوشین وله كانگای دڵه‌وه ئاواتی
سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خۆازین و هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
كه ئێوه بۆ ڕزگاری ئه‌م كۆمه‌ڵه 1200 كه‌سی‌یه‌مان هه‌ڵی
ده‌گرن ببێته وێنه بۆ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بۆ
ده‌ربازبوونمان له‌م جه‌حه‌ننه‌مه‌ی تێداین.
سوپاس بۆ پشتگری و
پشتیوانی‌تان
07/03/2006
له
لایه‌ن په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه-كه‌یسی ناسراو
به شمال عراق
------------------------------------------------------------
ئاگاداری
پاش بانگه‌وازی په‌نابه‌ران
بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانی پشتیوانی له 1200 په‌نابه‌ری
كوردی ئێرانی له توركیه-كه‌یسی ناسراو به شمال عراق ،
یه‌كیه‌تی ژنانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی لاوانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌كاری خۆیان بۆ به‌شداری
له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ده‌ربڕی و داوایان له هه‌موو
له‌یه‌نێك كردوه كه به‌شداری چالاكانه‌یان له و
حه‌ره‌كه‌ته‌دا هه‌بێ
07/03/2006
-----------------------------------------------------------
ڕاگه‌یندراوی یه‌که‌ی هه‌واڵنێری په‌نابه‌رانی کوردی
ئێرانی له تورکیه- که‌یسی ناسراو به شمال عراق
ژماره‌ی
1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه که له ماوه‌ی
ساڵانی 2001 تا 2003 دا به مه‌به‌ستی نیشته‌جێ کران له
وڵاتی سێ‌هه‌م له کوردستانی عێراقه‌وه هاتنه تورکیه تا
ئێستا له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه هیچ
هه‌نگاوێکی جیددی‌یان بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه و سه‌ره‌ڕای به
ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی کار و باری نیشته‌جێ کران له وڵاتی
سێ‌هه‌م ، که‌مترین پێویستی‌یه ماددی و پزشکی‌یه‌کانیان
و هه‌زینه‌ی ئێقامه‌ته‌که‌یان که کومیساریای په‌نابه‌ران
وه ئه‌ستوی گرتوه بۆیان دابین نه‌کراوه و له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیه سه‌ره‌ڕای ئیمزاکردنی
ڕێکه‌تننامه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی په‌یوه‌ندی‌دار به
مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه تا ئێستا ئه‌م گرووپه 1200
که‌سی‌یه‌ی به په‌نابه‌ر یا په‌ناخواز به ڕه‌سمی
نه‌ناسیوه و ته‌نیا له ژێر ناوی "یابانجی"خارجی دا
ئیجازه‌ی مانه‌وه‌ی کاتی پێداون و تا هه‌ر کات که
حکومه‌ته‌که‌یان پێ خۆش بێ ئیجازه‌ی مانه‌وه‌یان
پێ‌ئه‌ده‌ن . گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و حکومه‌ته به ڕه‌سمی
ڕایگه‌یاندوه که به‌م 1200 په‌نابه‌ره ئیجازه نادا له خاکی
تورکیه‌وه به‌ره‌و وڵاتی سێ‌هه‌م به‌ڕێ بکرێن و به‌م
چه‌شنه ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه ئه‌و گرووپه که له ژن
و منداڵ و پیاو پێک هاتوه و به گشتی ئه‌ندامی پێشووی
ڕێکخراوه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان بوون له
بار و دۆخێکی نادیار دا و له ژێر ئه‌سته‌م ترین
مه‌رجه‌کانی ژیان دا چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی ده‌رکه‌یه‌کن
که به پشتگری هه‌مه لایه‌نه ده‌کرێته‌وه و پێویستی به
هه‌نگاوی به کرده‌وه و جیددی هه‌یه.
بۆ هه‌ڵگرتنی
یه‌کێک له‌و هه‌نگاوه به هێزانه که بڕیاره له لایه‌ن
ناوه‌ندی چاک و به به‌شداری حیزب و ڕێکخراوه سیاسی‌یه
کوردستانی و ئێرانی یه‌کان له ماوه‌ی 17 تا 20 مانگی
داهاتوو
(2006/03/17-20) دا
خۆپیشاندانێک له وڵاتی سوئیس له به‌ر ده‌م باره‌گای
کومیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کار و باری
په‌نابه‌ران ساز ده‌درێ .داوا له هه‌موو دوستان و دڵسوزانی
ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌که‌ین به به‌شداری خۆیان هه‌نگاوێک
بۆ ڕزگاری 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه
هه‌ڵگرن.
بۆ
وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له باره‌وه به‌و ژماره تێلێفونه
په‌یوه‌ندی بکه‌ن کاک عوسمان تازیک له ناوه‌ندی چاک :
0041765641929
[email protected]
26/02/2006
-------------------------------------------------------------------------------------
ڕاگه‌یندراوی به په‌له
نێزیک به 150 په‌نابه‌ری
کوردی ئێرانی له تورکیه (که‌یسی ناسراو به
شمال عراق) ئه‌وڕۆ هه‌ر له سه‌عات 9 ی
به‌یانی به کاتی تورکیه بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به به‌زۆر
ڕاگیرانیان له تورکیه و ڕێگا نه‌دان به
نیشته‌جێ بوونیان
له وڵاتی سێ‌هه‌م دا که
ماوه‌ی 5 ساڵه ژیانێکی ئه‌سته‌م و
چاره‌نووسێکی نادیاری به سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه
دا سه‌پاندوه له به‌ر ده‌م
باره‌گای کومیساریای
په‌نابه‌ران له ئانکارا دا
کۆبوونه‌ته‌وه
.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پولیس هه‌ر له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوه‌وه
به په‌نابه‌رانی ڕاگه‌یاندبوو که به سه‌ختی سزا ده‌درێن
به‌ڵام دیسان په‌نابه‌رانی وه‌زاڵه هاتوو به‌ره‌و ئانکارا
چوون تا به ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌ر
ده‌م باره‌گای کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان دا داوای ڕوون کرانه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی
پێشگیران له نیشته‌جێ کرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا بکه‌ن.
پولیسی ئانکارا هه‌ر پێشتر ئاماده‌کاری بۆ پێش‌گرتن له‌و
حه‌ره‌که‌ته‌ی ئه‌نجام دابوو بۆیه هه‌ر له ترمینالی ئه‌و
شاره‌دا 30 په‌نابه‌ری ده‌ستگیر کردوه و 150 په‌نابه‌ری
دیکه له به‌ر ده‌رکی کومیساریای په‌نابه‌ران له ئانکارا له
گه‌مارۆی پولیس دان و پێویستیان به پشتگری ئێوه هه‌یه.
داوا له هه‌موو خه‌ڵکێکی دڵسۆز ، ڕێکخراوه‌کانی به‌رگری
مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ری و که‌سایه‌تی وحیزبه سیاسی‌یه‌کان
ده‌که‌ین پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوێکی دڵته‌زێنی وه‌کو دیپورت
کرانه‌وه‌ی "که‌ریم تووژه‌ڵی" بێته گۆڕێ ده‌نگی خۆیان بۆ
پشتگری ئه‌و په‌نابه‌رانه و ئازادی گیراوه‌کان به‌رز
که‌نه‌وه.
22/02/2006
|