گووگڵ و ئەنیور پێکەوە هاوکاری دەکەن

 

 

گەورە ماڵپەڕی گەڕان، گووگڵ و ئەنیور پەیماننامەیەکیان لە وڵاتانی سوید، نۆروێژ و دانمارکدا مۆر کرد.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی رۆژنامەگەریی لە لایەن ئەنیورەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ کە ئەم هاوکارییە لە بواری فرۆشتنی بەستەرەکانی پاڵپشتی دارایی دا زیاد بکا. بەم پێیەش ئەنیور لە سەرەتای مانگی یەکەوە دەست دەکا بە فرۆشتنی ئاگادارییەکانی گووگڵ.